سەرۆک نێچیرڤان بارزانى جەخت لەسەر گرنگى یەکڕێزیى لایەنە سیاسییەکان هەرێمى کوردستان دەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە ئامادەبوونى وەزیرى پێشمەرگە، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و جموجووڵه‌كانى داعش، پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ ‏وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه لەگەڵ ڕاوێژكارى باڵاى سه‌ربازیى به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ‏ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفریقا تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (حەوت/ئەیلوول/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ‏پێشوازى له‌ مارشال سامى سامپسۆن ڕاوێژكارى باڵاى سه‌ربازیى به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ‏ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافریكا و شاندێكى یاوه‌رى كرد.‏

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراێکدا دەڵێت، "له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ‏په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ‏سیاسیى عێراق، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و جموجووڵه‌كانى داعش، پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ ‏وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ كران.‏"

هاوكات سەرۆک نێچیرڤان سوپاسى به‌ریتانیا كرد "كه‌ له‌ ‏شه‌ڕى دژى داعشدا هاوكارى و پشتگیرى پێشكه‌ش به‌‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد، ‏هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌ پێویستیى به‌رده‌وامیى هاوكاریى به‌ریتانیا و دۆستان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى ‏نێوده‌وڵه‌تى كرده‌وه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ‏چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌.‏"

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیى گه‌یشتنى لایه‌نه ‌سیاسییه‌كان به‌ لێكگه‌یشتن و ‏ڕێككه‌وتن بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختى و ته‌حه‌دییه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق و ‏پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسیى وڵات، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌ گرنگیى یه‌كڕیزیى لایه‌نه‌ ‏سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌."

دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ‏دراوسێ، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ‏ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه‌وه‌ بوو كه‌ كونسولى گشتیى به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین