چوار مووشه‌ك له‌ نزیك خه‌لیفان كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى سۆران رایگه‌یاند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوار مووشه‌ك له‌ نزیك گوندى تاراوه‌ى سنوورى خه‌لیفان كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام هیچ زیانێكیان نه‌بووه‌.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ پێنجى ئه‌یلوول/2022 چه‌ند مووشه‌كێك له‌ نزیك گوندى تاراوه‌ى سنوورى خه‌لیفان كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌. هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى سۆران به‌ ماڵپه‌ڕى رووداوى راگه‌یاندووه‌، رووداوه‌كه‌ له‌ ده‌وروبه‌رى كاتژمێر 8:30 خووله‌ك بووه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ كارگێڕییه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات، چوار مووشه‌ك له‌ نزیك گونده‌كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌ به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانیان نه‌بووه‌. هه‌ر له‌ ماڵپه‌ڕى رووداو ڤیدیۆى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى مووشه‌كه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

پێشتر چه‌ندان جارى تر هێرشى مووشه‌كى كراوه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستان، له‌ زۆرێك له‌و هێرشانه‌ میلیشیاكانى شیعه‌ تۆمه‌تبار كراون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین