ئازاد حەمەئەمین: سوورین لەسەر ڕەتکردنەوەى دانانى کامێراى تیژڕەوى لە سلێمانى کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى ڕایدەگەیێنێت، سوورن لەسەر ڕەتکردنەوەى کامێراى تیژڕەوى و لە ئەگەرى جێبەجێکردنى پڕۆژەکە رێکارى یاسایی دەگرنەبەر.

ئەمڕۆ یەکشەممە (چوار/ئاب/2022) بەپێى نووسراوێکى پارێزگاى سلێمانى، کە واژۆى ئازاد حەمەئەمین، سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى لەسەرە، وەڵامى لێدوانى جێگرى کۆمپانیاى جێبەجێکارى پڕۆژەى دانانى کامێراى چاودێرى تیژڕەوى لە پارێزگاى سلێمانى دەداتەوە.

لە بەشێکى نووسراوەکەدا هاتووە، "سه‌باره‌ت به‌ لێدوانی (رێباز نه‌جات محه‌مه‌د) به‌ناوی جێگری كۆمپانیای جێبه‌جێكاره‌وه‌ بۆ پڕۆژه‌ی دانانی كامێرای چاودێری تیژڕه‌وی له‌ پارێزگه‌ی سلێمانی، بۆ رای گشتی رونده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ناوبراو ته‌نها فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نه‌، نه‌ك ئه‌ندامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن، لێدوانه‌كه‌شی هیچ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن نییه‌ سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژه‌یه‌ی".

ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین له‌ نوسراوه‌كه‌دا ئەوەشى ڕاگەیاندوو، "هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ سوورین له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی و ئیداری بۆ بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن سه‌باره‌ت به‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی كامێرای چاودێری تیژڕه‌وی پۆینت تۆ پۆینت".

دوێنێ شەممە (3-9-2022) رێباز نه‌جات محه‌مه‌د جێگری كۆمپانیای(ئێرلی فیوچەر) بۆ دانانی كامێرای تیژڕەوی (پۆینت تو پۆینت) رایگه‌یاند، کۆمپانیاکەیان بەردەوامە لەسەر کارەکانى و پابەندن بەو گرێبەستەی هەیانە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆیە، تاوەکو ئێستا هیچ نووسراوێكمان لەلایەن وەزارەتى ناوخۆ بەدەست نەگەیشتووە بۆ راگرتنی کارەکانى ئەو پڕۆژەیە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین