بەرزان شێخ محەمەد: گرێبەستى دانانى کامێراکانى هاتووچۆى سلێمانى نایاساییە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (31/ئاب/2022) بەرزان شێخ محەمەد، جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى بە دەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند، دڵنیایی ده‌ده‌م دانانی کامێراکانی هاتوچۆی جێگیر لە سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئێستاش بەردەوامن لە کارەکانیان، بەڵام ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم جاران كامێرا‌كان له‌ئاستێكی نزمدا بوون ئێستا به‌رزیانكردۆته‌وه و بەردەوامن لە کارەکانیان.
جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى زیاتر روونیدەکاتەوە و دەڵێت، دانانی ئەو کامێرایانە کاریگەری لەسەر موچەی فەرمانبەرانی سلێمانی دەبێت، چونكه ئه‌گه‌ر شوێنێک داهاتی زۆربێت له فه‌رمانگه‌كانماندا هاتووچۆیه ئێستا ئه‌و داهاته 70% كۆمپانیایه‌ک ده‌یبات.
سەبارەت بە ڕەتکردنەوەى دانانى کامێراکانى خێرایى لەلایەن ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانییەوە گووتیشى، كه ئێمه ره‌تمانكرده‌وه هه‌ر گرێبه‌سته‌كه یاسایی نه‌بوو، گرێبه‌سته‌كه دژی یاسای هاتوچۆ بوو، چونکە بۆ نمونە له‌ناو سلێمانیدا كۆمه‌ڵێک ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا هه‌یه، هه‌ریه‌كه ژماره‌یه‌كی هه‌ڵواسیوه كاتێک ئه‌و كامێرایه ده‌یگرێت به‌ڕاستی نازانێت بێ سه‌ره‌تایه یاخود سه‌ره‌تای هه‌یه له گرێبه‌سته‌كه‌شدا حكومه‌ت ده‌بێت مانگانه به‌كاش ئه‌و پاره‌یه بداته‌وه به كۆمپانیاكه، واته له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌و پاره‌یه‌ی كه حكومه‌ت له‌داهاتی تر ده‌ستی ده‌كه‌وێت به‌كاش ده‌بێت بیداته‌وه به كۆمپانیا.
بەرزان شێخ محەمەد ئاماژە بەوەشدەکات، کە ئەوان دژى دانانى کامێرا نین، به‌ڵام ده‌بێت حكومه‌ت چاوی له ئاستی ئابوری هاوڵاتیه‌كه‌ی بێت، وه ده‌بێت له‌مۆڵه‌تدان زۆر ته‌ركیز بكات ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌داتێت شۆفێره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێگاوبانه‌كان چاک بكات، له‌به‌رئه‌وه ئێمه ده‌ستخۆشی ده‌كه‌ین نه‌ک له‌كامێرای تیژڕه‌ویی ده‌ستخۆشی ده‌كه‌ین كه حكومه‌ت ڕێگایه‌ک دابنێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاری نه‌خوازراو و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان، بەو چه‌شنه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیه ڕووداوی نه‌خوازراویش كه‌م ده‌كاته‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment