هەڤاڵ ئەبوبەکر: پابەندم بە رێککەوتنى نێوان یەکێتى و گۆڕان
نوچەنێت:
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى، سەبارەت بە گۆڕینى پارێزگارى سلێمانى ئاشکراى دەکات، ئەوان پابەند دەبن بە ڕێککەوتنى نێوان بزووتنەوەى گۆڕان و یەکێتى و دەشڵێت، پێشوازیی لە هەر هەنگاوێک بۆ گۆڕینی پارێزگاری سلێمانی دەکەین.
ئەمڕۆ دووشەممە (29/ئاب/2022) هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی راگەیاند، پێشتووتر بە فەرمیی داوای بەخشینمان لە پۆستى پارێزگارى سلێمانى کردووە، ئەگەرچى لە رووی یاساییەوە دەتوانین بەردەوامبین تا هەڵبژاردنی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
پارێزگارى سلێمانى زیاتر روونیدەکاتەوە، هەر هەنگاوێک بۆ گۆڕینى پارێزگاى سلێمانى یان هەر پۆستێکى ترى ئیدارى لەو پارێزگایە لەلایەن گۆڕان و یەکێتییەوە بنرێت، ئەوان پێشوازى لێ دەکەن.
بەپێى ڕێککەوتنى نێوان بزووتنەوەى گۆڕان و یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان، پۆستە ئیدارییەکانى هەردوو پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى راپەڕین، دوو ساڵ دوو ساڵ لەلایەن یەکێتى و گۆڕانەوە ئەم پۆستانە بەڕێوەدەبردرێت، بەڵام بە هۆى ئەنجامنەدانى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان، زیاتر چوار ساڵە هەڤاڵ ئەبوبەکر لە پۆستى پارێزگارى سلێمانى ماوەتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment