نه‌جات حه‌سه‌ن: هیچ كه‌س به ته‌زكیه نابێته ئه‌ندامى كۆنگره‌ى پارتى
چنار خۆشناو -تایبه‌ت به نوچه‌نێت
به رێژه‌ى 95% ئاماده‌كارییه‌كانى كۆنگره ته‌واو بووه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25/ئاب/ 2022 نه‌جات حه‌سه‌ن جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاماده‌كاریى كۆنگره‌ى 14ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له دیمانه‌یه‌كى تایبه‌ت به نوچه‌نێت باسى له گرنگى كۆنگره‌كه كرد و له‌سه‌ره‌تاى قسه‌كانى گوتى، "کۆنگرە بۆ نوێبونەوەیە، دیارە گڕوتینێکی باش هەیە بۆ ئەنجامدانی کۆنفڕاسەکان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی کۆنگرەی( 14 ). ئەوەی هەستى پێدەکرێ ئەندامانی حزب بەرپرسیارێتی سەرشانی خۆیان دەزانن چییە، هەریەکە و دیدى داهاتووی خۆیان دەستنیشان کردووە، کە پێشکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستانە. کە رەچاوکردنی خەبات و تێکۆشانی رابردووی ئەم ( 76 ) ساڵەی رابردووه، کە هەڤاڵانی ئەوان لە سەرکردایەتی یەکەمی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، تا هەڵبژێردراوانی کۆنگرەی ( 14 ) ی پارتی دیموکراتی کوردستان. ئەمانە هەمووی دیدى روونی بەرچاوی هەڤاڵانی پارتی دیموکراتی کوردستانە. بۆیە هەموویان هەوڵدەدەن بۆ ئەم کۆنگرەیە نوێنەرانی باش و ئەو نوێنەرە هەڵبژێرێ کە بتوانێ تەمسیلی دەنگەکانی ئەو بکا لە کۆنگرە، رێچکەیەکی باش بۆ داهاتوو دابنێنن کە داهاتوویەکی پڕشنگدار بێت بۆ گەلەکەمان".
دواى ئه‌مه نه‌جات حه‌سه‌ن باسى له چۆنیه‌تى ئاماده‌كارییه‌كان كرد بۆ كۆنگره‌ى 14ى پارتى كه بڕیاره له مانگى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت. نه‌جات حه‌سه‌ن هه‌ندێك ورده‌كاریى خسته‌ڕوو و گوتى، "دیاره لیژنەی هەڵبژاردنی نوێنەرانی کۆنگره ئه‌وه بۆ دوو مانگ ده‌چێت دەستی بە بەرنامەکانی خۆی کرد، هەموو رێوشوێنی پێویست دەستنیشانکراوە، ئامادەکارییەکان زۆربەی زۆری دەتوانم بڵێم لە ( 95٪ ) ی تەواو بووە. بڕیاریشمانداوە کە لە ( 27 ) ی ئەم مانگە لە (ئاب) دەست بە پلانی خۆمان بکەین، واتە لیژنەکانمان لیژنەی ناوەندی، هەروەها لیژنەی پارێزگاکان هەر ( پێنج ) پارێزگاکە، دەست دەکەن بە جێبەجێکردنی ئەو پلانەی دامانڕشتووە، لە سنووری هەر پێنج پارێزگاکان و لە سنووری مەکتەبە ناوەندییەکان لە هەموو ئۆرگانەکان بۆ ئەوەی نوێنەرانی کۆنگرەی ( 14 ) دەستنیشان بکرێن. ئینجا ئەو لیژنانە کە دەچنە سەر راستی بابەتەکە بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی خۆیان. رەنگە هه‌ندێكیان بە رۆژەک و دوو رۆژ و سێ رۆژ تەواو نەبێت، بۆیە رەنگە لێرەدا جیاوازییەک لە کات و رۆژ و زەمەن هەبێت، بەڵام دەست بە ئیشوکارەکان دەکرێت و بڕواشمان وایە کە هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو دەبێت و نوێنەرەکانیش بە سەرکەوتوویی دەستنیشان دەکرێن".
هه‌ر له‌سه‌ر ورده‌كاریى ئاماده‌كارییه‌كان، نه‌جات حه‌سه‌ن بۆ نوچه‌نێت له پێدانى زانیارییه‌كان به‌رده‌وام بوو و گوتى، "پلانەکان به‌و شێوه‌یه‌یه لە هەر پارێزگایەک بە پێی شوێن و بارودۆخی ناوچەی ئەم پارێزگایانە، لیژنەی هەڵبژاردن دیاری کراوە. بازنەکانمان دەستنیشان کردووە بۆ ( چوار هەزار ) هەڤاڵ کە دەبێت لە سنووری ئەو بازنانە خۆیان دەنگ بدەن و خۆشیان بپاڵێون بۆ نوێنەرایەتی کۆنگرە. بۆ هەر ( هەزار) کەس نوێنەرێکی کۆنگرە دەبێت، بە رەچاوکردنی ئەم شوێنانەش کە گرفتیان هەیە بە تایبەتی ناوچە دابڕاوکان ئەوانەی کێشەی ئەمنیان هەیە کێشەی لۆجستیک گواستنه‌وه‌ى هەڤاڵانیان هەیە یان ناتوانن وەکو پێویست هەڤاڵان لەسەر سندوقەکان ئامادەبن، بە رەچاوکردنی ئەو بارودۆخەی لەو ناوچانە هەیە بە تایبەتی بە تەنسیق لەگەڵ سەرکردایەتیەکان،لق و"ناوچەکانی" ئەو ناوچانەيش، هیوادارین کە ئەو شوێنانەش بە شێوەیەکی چاک و رێکوپێک هەڵبژاردنەکانیان ئەنجام بدەن".
سەرۆک بارزانی تەئکیدێکی تەواوی له پاراستنى رێژه‌ى ژنان له ناو پارتى كردووه‌ته‌وه
له ته‌وه‌رێكى تر‌ى دیمانه‌كه سه‌باره‌ت به رێژه‌ى ئافره‌تان نه‌جات حه‌سه‌ن گوتى، “رێژه‌ى ئافرەتان لە ( 25٪ )ە بێگومان ئەمە روئیای ئێمەشە روئیای سەرکردایەتیشە جەنابی سەرۆک بارزانی تەئکیدێکی تەواوی لەو بابەتە کردووە کە پێویستە ئەو چینەی ناو کۆمەڵگای ئێمە چینێکی زۆر کاریگەرە دەبێت ژمارەکەیان رەچاوبکرێت لە پاڵاوتنەوە لە دەنگدانه‌وه، هه‌روه‌ها لە دەرچوونیش، ئومێدەوارین لە ئاستی هەڵبژاردن لە سەرکردایەتی کۆنگرەی ( 14 ) ش هه‌روه‌ها بێ”.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی کاندیدەکان لە لق و ناوچەکان و چۆنیەتی دەنگدان، نه‌جات حه‌سه‌ن گوتى، “هەروەکو جارێک من باسم کردووە ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنی کاندیدە بۆ کۆنگرە، ئەمە کۆنفڕاساتی ناوچەیی نییه، ئەمە بۆ کۆنگرەیە، لەوێ بێگومان ئێمە لیژنەکانمان کە دەچن بۆ ئەم شوێنانە پەیوەندیشیان کردووە پێشتر بەسەرکردایەتیەکان و بە لقەکان و بە ناوچەکان و کە دەچن بۆ ئەوێ کاتیان بۆ دیاری دەکرێ، شوێنی دەنگدانیان بۆ دیاری دەکرێت و ئاگاداردەکرێنەوە کە لە فڵان رۆژ ئێوە خەڵکی خۆتان بێنن بۆ دەنگدان لە کاتژمێر ئەوەندە بۆ کاتژمێر ئەوەندە، بێگومان بەشی یاسایشیان لەگەڵدایە کە شێوازی دەنگدانەکە، کە دێن دەنگ دەدەن کۆتاییەکەش هەمووی تۆمار دەکرێت، جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانیش ئەگەر یەک سندوق بوو لە یەک شوێن هەمووی جیا دەکرێته‌وه، ئەگەر لە چوار شوێن بوو ئەوە هەمووی کۆدەکرێنەوە لە یەک شوێن دەنگەکان جیا ده‌كرێنه‌وه و پاڵێوراوەکان دەستنیشان دەکرێن”.
نابێت هیچ ئه‌ندامێكى پارتى دوو جار ده‌نگ بدات
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى كۆنگره‌ى پارتى دووپاتى ده‌كاته‌وه، كه نابێت هیچ ئه‌ندامێكى پارتى دوو جار ده‌نگ بدات و ده‌ڵێ، "خۆی هەموو ئەندامێکی حزب مافی یەک دەنگدانی هەیە و مافی خۆپاڵاوتنی هەیەن ناکرێ ئەندامێکی حزب لە دوو شوێن دەنگ بدات، چونکە ئێمە بەپێی لیست هەڵسوکەوت دەکەین لەم بابەتە ئەم لیستانەش هەمووی دکیۆمێنت کراوە لەلایەن مەکتەبی ناوەندی رێکخستنەوە بە ئێمە دراوە ئەپدەیت کراوە، هەموو هەڤاڵێکیش کۆدی خۆی هەیە، دێن خۆیان دەناسێنن پێناسەی خۆیان نیشان دەدەن بەپێی ئەم ناوانەی کە لەبەر دەستی لیژنەکانی ئێمەیە، ئەگەر کێشەیەکی ورد و بچووکیش هەبوو لێرەو لەوێ، ئێمە لەو بڕوایەداین لیژنەکانمان لە ئاستى به‌رپرسیارێتیه، ئەو گرفتانە هەمووی بە ئاسانی چارەسەر دەبن".
له‌كۆتایى قسه‌كانى نه‌جات حه‌سه‌ن دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه هیچ ئه‌ندامێكى پارتى به "ته‌زكیه" ناچێته كۆنگره‌وه و گوتیشى، "كەس بەتەزکییە نایەتە کۆنگرە، هیچ کەسێک بەتەزكیه داخیلی کۆنگرە نابێت، هەتا ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراقیش کە رێژەیەکیان بۆ دیاریکراوە ئەوانیش لەناو بازنەی پەرلەمان هەڵبژاردنیان بۆ دەکرێ و دەستنیشانی نوێنەرەکانیان دەکەین، هیچ کەس تەزکییەی بۆ نەکراوە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment