سه‌رۆك بارزانى و پلاسخارت دووپات له‌سه‌ر چاره‌سه‌ره‌ ده‌ستوورییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى پێشوازى له‌ جنین پلاسخارت نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد، له‌ دیدارێكدا دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ ده‌بێت كێشه‌كانى عێراق به‌ دیالۆگ له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22/ئاب/2022 له‌ سه‌ڵاحه‌دین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى پێشوازى له‌ پلاسخارت كرد، له‌ دیدارێكدا بیروڕایان له‌باره‌ى بارودۆخى سیاسى عێراق و قه‌یرانى سیاسى ئاڵۆگۆڕ كرد. باره‌گاى بارزانى له‌ راگه‌یێندراوێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات، "هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە كێشە و قەیرانەكانی عێراق لە چوارچێوەی دەستوور و بە شێوازی دیالۆگ چارەسەر بكرێن".

پلاسخارت كه‌ نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ له‌ عێراق، پێشتر له‌ كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى كوردستان، دواتر له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى عێراق، بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌ سیاسییه‌كه‌ى عێراق كۆبووه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین