نووسه‌رێك : موقته‌دا غاندى نییه
نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكى عێراق چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر موقته‌دى سه‌درى به غاندى رێبه‌رى هیند وه‌سف كردووه، پێیوایه چۆن غاندى توانى هیندستان رزگار بكات، ئه‌وا سه‌دریش ده‌توانێ عێراق رزگار بكات.
ئیبراهیم زوبه‌یدى دوێنێ هه‌ینى 19/ئاب/2022 له ماڵپه‌ڕى ئیلاف وتارێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و به چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه موقته‌دا سه‌در هاوشێوه‌ى غاندى نییه. زوبه‌یدى باس له‌وه ده‌كات، موقته‌دا سه‌در له چه‌ندان پڕۆژه‌ى سیاسى تایفه‌گه‌رى ده‌ستى هه‌بووه، ئه‌و میلیشیاى سه‌رایا سه‌لامى هه‌یه، له هه‌موو حكومه‌ته‌كان ده‌ستى هه‌بووه. هه‌موو ئه‌و سیفه‌تانه‌یش له غاندى نه‌بووه.
زوبه‌یدى له درێژه‌ى وتاره‌كه‌ى باس له‌وه ده‌كات سه‌در بوو رێگه‌ى به خۆپیشانده‌رانى تشرین نه‌دا، تا به‌رده‌وام بن، ئێستایش بانگه‌شه بۆ چاكسازى ده‌كات، زوبه‌یدى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، پێشتر گه‌نجانى تشرین نه‌یانتوانى له په‌رله‌مان نزیك ببنه‌وه، چه‌ندانیان لێ كوژرا، كه‌چى ئێستا لایه‌نگرانى سه‌در له‌ناو په‌رله‌مانن، سه‌دریش خه‌رجى نێرگه‌له و ماسى بر‌ژاو و خواردن و مانگرتنه‌كانیان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
سه‌باره‌ت به ناكۆكى سه‌در و نوورى مالیكیش ئه‌و نووسه‌ره پێیوایه، ئه‌مه به چاودێرى ئێرانه و "ئه‌وه‌ى پێیوابێ ململانێى نێوان هه‌ق و ناهه‌ق، ناسنامه‌ى نیشتیمانى و پاشكۆییه‌تى، پاكى و گه‌نده‌ڵییه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه خه‌یاڵى خاوه".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment