شوان محه‌مه‌د ته‌ها: قه‌یرانه‌كانى عێراق به یه‌ك دوو سه‌ردان چاره‌سه‌ر ناكرێن
چنار خۆشناو -تایبه‌ت به نوچه‌نێت
شوان محه‌مه‌د ته‌ها به‌رپرسى لقى پێنجى پارتى له به‌غدا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/ئاب/2022 له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له كێشه‌كانى عێراق كرد و گوتى، "ئه‌و كێشانه‌ى 17ساڵه لە عێراقدا هەن بە سەردانێک و دوو سەردان چارەسەر ناکرێن، پێویستی بەکۆدەنگیەکی نیشتیمانی هەیە، ئەو کۆدەنگییە نیشتیمانییەش بە راستی پێویستی بە هەنگاوی زۆر هەیە، پێویستی بە لێکتێگەیشتنێکی زۆر هەیە، تا ئەمە بێتە ئاراوە".
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه شوان محه‌مه‌د ته‌ها باسى سه‌ردانه‌كه‌ى هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تحى كرد بۆ كوردستان و گوتى، "دیارە روون و ئاشکرایە، بارودۆخی سیاسی یاخود رەوشی سیاسی عێراق رۆژ بە رۆژ بەرەو خراپتر دەڕوات، بە ئاقارێکی زۆر ترسناک گوزەر دەکات. دیارە سەردانەکەی عامری بۆ هەرێمی کوردستان، ئاماژەیە کە دەیەوێ جەنابی بارزانی رێگەچارەیەک تەرح بکات بۆ ئەوەی کۆنگرەیەکی نیشتیمانی یاخود بڵێین دانیشتنێکی نیشتیمانی لە عێراق رووبدات، بۆ ئەوەی بارودۆخی عێراق چارەسەر بکرێت".
شوان محه‌مه‌د سه‌باره‌ت به خودى عامرى له لێدوانه‌كه‌ى گوتى، "هادی عامری خۆشی وەکو پیاوێک کە پیاوێکی میانڕەوە هەوڵدەدا لایەنە کوردییەکانیش بەشداری پێ‌بکات، لەگەڵ لایەنە شیعە و سوننەکان"
ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى حزبه‌كه‌ى له به‌رانبه‌ر رووداوه سیاسیه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى عێراق ده‌ڵێ، "هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستانیش هەر لەسەرەتادا زۆر روون و ئاشکرا بووە، کە پێی باشە رێگا و شوێنی دەستووری بگرێتەبەر بەڵام پازدان بەسەر دەستوور رێزنەگرتن لە دامەزراوەی دەوڵەت لە لایەن زۆرێک لەلایەنە سیاسیەکانی عێراقدا، وایکرد رەوشی عێراق بەو ئاقارەدا بڕوات، دیارە بەیاننامەکەی مەکتەبی سیاسی ئێمە زۆر روون و ئاشکرایە، کە ئەگەر باس لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختە بێت هەڵبژاردنی پێشوەختە لە راستی دەبێت، کۆدەنگییەکی نیشتیمانی لەسەر بێت، چونکە ئەنجامەکانیشی کێ ئیلتیزامی پێوە دەکات، دەبێت پرۆژەیەکی روون و شەفاف لەبەر دەست بێت، بۆ ئەوەی قسە لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێتەوە یاخود نەکرێتەوە. ئەگەر نەکرێتەوە چۆن هەوڵ بدرێت، دامەزراوەکانی دەوڵەت بکەونەوە کاروباری خۆیان".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment