مەکتەبی سیاسیی پارتی لەبارەی دۆخی عێراق کۆدەبێتەوە کوردستانی
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ تاوتوێكردنى سەردانەکەی هادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح بۆ هەرێمی کوردستان و دۆخى عێراق كۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ( 15/ ئاب/ 2022) سەرچاوەیەکی باڵاى پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بارزانی  مەکتەبی سیاسیی پارتی لە پیرمام بۆ تاوتوێی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق كۆدەبێتەوە.

سەبارەت بە ناوەڕۆكى كۆبوونەوەكە ئەو سەرچاوەيە ئاماژەى بەوە كرد، "بەشێک لە کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە ئامانجی سەردانەکەی هادی عامری، کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حیزبەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان."

لەدواى هەڵبژاردنەكانى مانگى تشرينى يەكەمى ساڵى رابردوو تا ئێستا لايەنە سياسييەكانى عێراق نەگەيشتوونەتە هيچ ئەنجامێك، دونێ هادى عامرى سەردانى هەرێمى كوردستانى كرد و بە جيا لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانى، مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبووەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین