عامرى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى تاوتوێ سێ دۆسیه‌ ده‌كات کوردستانی

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌، ئامانجى دیداره‌كه‌ى هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، "تاوتوێى سێ دۆسیه‌ى گرنگ ده‌كه‌ن، كه‌ تایبه‌تن به‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ و گۆڕینى سیسته‌مى سیاسى عێراق و پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو".

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14/ ئاب/2022 هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح سه‌ردانى هه‌ولێر بكات و دیدارێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى ئه‌نجام بدات. سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى باسى له‌وه‌ كردووه‌، عامرى ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر سێ دۆسیه‌ بۆچوونى سه‌رۆك بارزانى بزانێت.

یه‌كه‌م دۆسیه‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌یه‌، دووه‌میان گۆڕینى ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مى سیاسییه‌ له‌ عێراق كه‌ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در باسیان لێوه‌ ده‌كات، سێیه‌م دۆسیه‌یش پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراقه‌، كه‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هه‌وڵى بۆ ده‌دات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین