توركيا و سلۆڤینیا چەندین رێککەوتنى ستراتیژى واژۆ دەکەن تورکیە

نوچەنێت:

ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، "ئێمه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى دۆستاييه‌تى و هاوبه‌شى سيتراتيژى له‌گه‌ڵ سلۆڤينيا هاوده‌نگين، يه‌كێك له‌مانه‌ش پرۆسه‌ى په‌يوه‌ستبوونى توركيايە له‌ يه‌كێتى ئه‌وروپا و په‌يوه‌ندييه‌كانمانیشمان به‌هێزتر ده‌كه‌ين."

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ (11/ئاب/2022) ماڵپه‌ڕى (ئه‌نادۆڵ) بڵاويكرده‌وه‌، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان پێشوازيكرد له‌ بۆروت پاهور سه‌رۆكى سلۆڤينيا کرد و دواى كۆبونه‌وه‌ى شاندى هەردوولا، چه‌ند رێكه‌وتنێكيان واژۆكرد. 

ئه‌ردۆغان لە گۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، "دوێنێ بۆرت پاهۆر، سه‌رۆكى سلۆڤينيا به‌شدارى له‌ (13)‌مين كۆنفرانسى باليۆزه‌كان كرد، ئه‌زموون و بۆچوونه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ باڵیۆزەکان خستەڕوو." 

لە بەشێكى ترى قسەكانى سه‌رۆكى توركيا پيرۆزبايى له‌ (30)مين ساڵيادى دامه‌زراندنى په‌يوه‌ندييه‌ ديپڵۆماسيه‌كانى نێوان توركيا و سلۆڤينيا كرد، كە لە كۆبوونەوەى نێوانيان هەردوو وڵات په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيانيان تاوتوێ كرد، خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى بۆ گەشەكردنى پەیوەندییەکانیان له‌ بواره‌كانى ئابوورى و بازرگانى و ته‌كنه‌لۆجيا و پيشه‌سازى و زانست و سێکتەرى گواستنه‌وه‌. 

ئه‌ردۆغان باسى له‌مه‌ش كرد كه‌ (11) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رێكه‌وتنێکى ستراتيژى هاوبه‌شيان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيران واژۆ كرد، کە ئه‌م رێكه‌وتنه‌ كاريگه‌رى باشى له‌ سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوو وڵات هه‌بوو، سەرۆكى توركيا گوتيشى، "قه‌باره‌ى بازرگانى هه‌ردوو وڵات پار ساڵ به‌نزيكه‌يى گه‌يشته‌  دوو مليار و (300)  ملیۆن دۆلار، ئامانجمانە ئه‌م ژماره‌يه‌ زياتر بكه‌ين، چونكە ئه‌و ژماره‌يه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ى راسته‌قينه‌ى په‌يوه‌نديه‌كانى نێوان ئێمه‌ نييە." 

هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان خۆشحالى خۆى ده‌ربرى بۆ ئەو كۆمپانيا توركيانه‌ى كه‌ به‌شدارى له‌ دروستكردنى تونێڵى كاراڤانكێ و هێلى ئاسنى كۆپه‌رـ ديڤاكا له‌ سلۆڤينيا  دەكەن، ئاماژەى بەوەش كرد، "‌ده‌مانه‌وێت هانى زياترى كۆمپانياكانمان له‌م وڵاته‌ بدەين، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامان دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى سلۆڤينيا و نوێنه‌رانى جيهانى و بازرگانى كه‌ له‌لايەن (DEIK) ميواندارى كرابوو زۆر به‌رهه‌مدار بوو."

لە چەند ساڵى رابردوو توركيا بەردەوام كار لەسەر بەهێزكردنى پەيوەندى بازرگانییەکانى لەگەڵ وڵاتانى جيهان دەكات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین