سه‌ره‌ڕاى ناڕه‌زایى ئێزیدییه‌كان حكومه‌تى عێراق له‌ بڕیاره‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌ره‌ڕاى ناڕه‌زایى ئێزدییه‌كان، وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ى ئه‌مساڵ 500 خێزانى تر له‌ كه‌سوكارى تیرۆریستانى داعش له‌ كه‌مپى هۆله‌وه‌ بۆ كه‌مپى جه‌دعه‌ى باشوورى مووسڵ ده‌گوازێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10 /ئاب/ 2022 عه‌لى عه‌باس وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق راگه‌یاند، له‌ ماوه‌ى ئه‌مساڵدا  500 خێزانى كه‌سوكارى داعش كه‌ به‌ ره‌گه‌زنامه‌ عێراقیین له‌ كه‌مپى هۆله‌وه‌ له‌ خاكى سووریاوه‌ بۆ كه‌مپى جه‌دعه‌ى باشوورى مووسڵ ده‌گوازرێنه‌وه‌.

گوته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌ عێراقییه‌كه‌ روونیكردووه‌ته‌وه‌، له‌ ماوه‌ى رابردوودا 153 خێزان گوێزراونه‌ته‌وه‌، له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوویشدا 150 خێزانى تر ده‌گوزارێنه‌وه‌، كه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌ هاوكارى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى عێراق و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

عه‌لى عه‌باس لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى عێراق داوه‌ و ده‌ڵێ، "ئه‌و خێزانانه‌ خه‌ڵكى سه‌ڵاحه‌دین و مووسڵ و ئه‌نبارن، دواى ئاماده‌كردنیان ئه‌وا ره‌وانه‌ى شوێنى خۆیان ده‌كرێنه‌وه‌".

پێشتر چه‌ندان جار ئێزیدییه‌كان ناڕه‌زاییان له‌ بوونى كه‌مپى جه‌دعه‌ ده‌ربڕیوه‌، به‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌سوكارییان له‌لایه‌ن تیرۆریستانى داعشه‌وه‌ جینۆسایدكراون،  ئه‌وانه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌یش كه‌سوكارى ئه‌و تیرۆریستانه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین