کونسوڵى ئەڵمانیا هەوڵەكانی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لەپێناو یەکڕێزى لایەنەكان بەرز دەنرخێنێت کوردستانی

نوچەنێت:

کونسوڵى گشتیى ئەڵمانیا لە هەولێر، سەردانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات بە بۆنەی كۆتاییهاتنی كارەكانییەوە لە کوردستان و "ڕۆڵ و هەوڵەكانی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لەپێناو كۆكردنەوەی لایەنەكان و یەكخستنیاندا" بەرز دەنرخێنێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (حەوتى/ئاب/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی كۆتاییهاتنی كارەكانییەوە، پێشوازی لە کلێمنس زێمتنەر كونسولی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، "لە دیدارێكدا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ کار و هەوڵه‌کانی كونسولی گشتیی ئەڵمانیا بۆ برەودانی پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەربڕی و هیوای سەركەوتنی لە ئەركی تازەیدا بۆ خواست."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، كونسولی گشتیی ئەڵمانیا خۆشحاڵیی خۆی بۆ كاركردنی لە هەرێمی كوردستان نیشان دا، هەروەها، "سوپاس و پێزانینی بۆ هاوكاری و پشتگیریی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان لە كار و چالاكییەكانی لە ماوەی كاركردنیدا دووپات كردەوە، هه‌روه‌ها ڕۆڵ و هەوڵەكانی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لەپێناو كۆكردنەوەی لایەنەكان و یەكخستنیاندا بەرز نرخاند."

ئەوەش هاتووە، " پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەڵمانیا، پرۆسەی سیاسیی عێراق، دۆخی شەنگال و چەند بابەتێكی دیكە، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین