حکوومەتى هەرێم ڕۆژى دووشەممەى کردە پشووى فەرمى کوردستانی

نوچەنێت:

د. جوتیار عادل، وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، "رۆژی دووشەم 8ی ئابی 2022 کە دەکاتە رۆژی 10ی موحەڕڕەمی 1444ی کۆچی، لە تەواوی دامودەزگا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە."

ئەمڕۆ شەممە (شەش/ئاب/2022)، د. جوتیار عادل، وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "رۆژی دووشەم ٨ی ئابی 2022 کە دەکاتە رۆژی 10ی موحەڕڕەمی 1444ی کۆچی، لە تەواوی دامودەزگا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە و رۆژی سێشەممە 9ئابی 2022 لە ھەموو دامودەزگاکان دەوامی فەرمی دەبێت."

ئەم بڕیارەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کاتێکدایە، پێشتر وەزارەتى دارایى ئابوورى لیستى دابەشکردنى مووچەى بڵاوکردبووەوە و بەپێى ئەو لیستە، ڕۆژى دووشەممە مووچەى وەزارەتى پەروەردە دابەشدەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتى دارایى ڕاینەگەیاندووە، ئەو ڕۆژە دابەشکردنى مووچە بەردەوام دەبێت یاخود دوادەخرێت بۆ ڕۆژى سێشەممە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین