نوێنه‌رى سه‌در: به‌ هۆى چینى سیاسى شیعه‌وه‌ به‌ شه‌رمه‌زاریى گه‌یشتووین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موهه‌نه‌د مووسه‌وى نوێنه‌رى سه‌در و وتارخوێنى نوێژى یه‌كگرتوویى ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدا گوتى، "به‌ هۆى چینى سیاسى شیعه‌وه‌ به‌ ئه‌نجامێكى شه‌رمه‌زاریى گه‌یشتووین، تا ئێستایش مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ ئه‌و چینه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌".

ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنجى ئاب/ 2022 موهه‌ند مووسه‌وى وتارخوێنى نوێژى یه‌كگرتوویى بوو، كه‌ له‌ گۆڕه‌پانى ئاهه‌نگه‌كان له‌ ناوچه‌ى سه‌وزی به‌غدا سه‌درییه‌كان پێى هه‌ڵسان. له‌ وتاره‌كه‌ى هێرشى كرده‌ سه‌ر چینى ده‌سه‌ڵاتدار و سیاسى شیعه‌ و دووپاتى كرده‌وه‌ به‌ هۆى ئه‌وانه‌وه‌ عێراق به‌ ئه‌نجامێكى شه‌رمه‌زاریى گه‌یشتووه‌ .

مووسه‌وى گوتیشى، "تا ئێستا مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ ئه‌و چینه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌". گوتارخوێنى نوێژی یه‌كگرتوویى باسى له‌وه‌یش كرد، پڕۆژه‌ى چاكسازى سه‌در به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌وانیش پاڵپشتى رێبه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه‌ داواى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ده‌كات.

ئه‌مڕۆ بۆ دووه‌م جار نوێژى یه‌كگرتوویى هه‌ینى له‌ گۆڕه‌پانى ئاهه‌نگه‌كان به‌ به‌شداربوونى هه‌زاران كه‌س به‌ڕێوه‌چوو، پێشتر له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى رابردوو نوێژى یه‌كگرتوویى له‌سه‌ر داواى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ شه‌قامى فه‌لاح له‌ ناوچه‌ى سه‌درى شارى به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین