سەرۆک بارزانى: هەنگاوی یەكەمی سارێژبوونی برینی شنگال، ئەوەیە شنگال بگەڕێتەوە دەست خاوەنە ڕەسەنەكانی
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (3/ئاب/2022) سەرۆک مەسعود بارزانى، پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "هەنگاوی یەكەمی سارێژبوونی برینی شنگال، ئەوەیە شنگال بگەڕێتەوە دەست خاوەنە ڕەسەنەكانی و ئەو هێز و میلیشیانەی دەستیان بەسەر شنگالدا گرتووە واز لە شنگال بهێنن و، ڕێككەوتنی شنگال جێبەجێ بكرێت."
دەقى پەیامەکەى سەرۆک مەسعود بارزانى:
بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان
ئەمڕۆ هەشت ساڵ بەسەر پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر شنگال تێدەپەڕێت. تاوانی جینۆسایدی شنگال برینێكی قووڵە لەسەر جەستەی گەلی كوردستان. لەم كارەساتەدا خوشك و برا ئێزیدییەكانمان بەهۆی كوردبوون و بەهۆی ئایین و بیروباوەڕییان كەوتنە بەر شاڵاوی تیرۆریستان. ئەوەی تاوانبارانی داعش لەدژی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان ئەنجامیان دا درێژەكراوەی ئەو زنجیرە كارەسات و تاوانانە بوو كە بە درێژایی مێژوو لەبەرانبەر گەلی كوردستان ئەنجام دراوە.
لەیادی كارەساتی كۆمەڵكوژیی شنگالدا جێگەی داخە سەرباری بوونی ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراق لەمەڕ ئاییندە و بەڕێوەبردنی شنگال، هێشتا ڕێككەوتنەكە جێبەجێنەكراوە و، شنگال لە دەستی كۆمەڵێك هێز و چەكدارە كە ڕێگربوونە لە گەڕانەوەی خەڵك و ئاوەدانكردنەوەی شنگال. هەنگاوی یەكەمی سارێژبوونی برینی شنگال، ئەوەیە شنگال بگەڕێتەوە دەست خاوەنە ڕەسەنەكانی و ئەو هێز و میلیشیانەی دەستیان بەسەر شنگالدا گرتووە واز لە شنگال بهێنن و، ڕێككەوتنی شنگال جێبەجێ بكرێت. هەروەها پێویست دەكات ڕێوشوێنی وا بگیرێتە بەر كە چیتر كارەسات و زوڵم و تاوان لەدژی ئێزیدییەكان و پێكهاتەكانی تر دووبارە نەبێتەوە.
لەم یادە دڵتەزێنەدا بە بەرزی یادی شەهیدان و قوربانیانی شنگال دەكەینەوە. هاوكات یادی ئەو شەهید و پێشمەرگە قارەمانانەیش دەكەینەوە كە بە خوێنی خۆیان چیای شنگالیان پاراست و ئابلۆقەی تیرۆریستانیان لەسەر چیای شنگال تێكشكاند و شاری شنگالیشیان لە دەست تیرۆریستان ئازاد كرد و، سەرئەنجام مەردانە ئەفسانەی داعشیان تێكشكاند و، سەری تیرۆریستانی داعش كەوتە ژێر پێی كوردانی ئێزیدی.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی شنگال و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان.
مسعود بارزانی
3ی ئابی 2022
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment