گۆڤار ئەنوەر: لە کوردستان ناتوانى لەرێگەی هونەرەوە بژێوی ژیانت دابین بکەى
نوچەنێت:
هونەرمەندى بوارى شانۆ و نواندن، گۆڤار ئەنوەر لە دیمانەیەکدا، گلەیی لە دۆخى هونەرى کوردى دەکات و دەڵێت، "خۆم و هاوپیشەکانیشم بە هونەری کوردی ئێستا رازی نین، لەبەر ئەوەی هەرچی دەرگای هونەری هەیە لەسەر زۆربەی هونەرمەندان داخراوە."
گۆڤار ئەنوەر لە درێژەى دیمانەکەیدا باس لەوە دەکات، لەگەڵ ئەوەى هونەر زۆر شتى پێ بەخشیوە، بەڵام وەک خۆى دەڵێت، "هونەر زۆر زیانی پێگەیاندم."
دەقى دیمانەکەى هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر لەگەڵ نوچەنێت:
نوچەنێت: لە ئێستادا تەندروستی هونەرمەند گۆڤار چۆنە؟وەک دەزانرێت لە رابردوودا نەشتەرگەری بۆ کرا، ئایا رێگر نەبووە لە ژیانی تایبەتی و کارەکانی هونەرمەند؟
گۆڤار ئەنوەر: من ئێستا تەندروستیم لەجاران باشترە سوپاس بۆ خوا، لە هەر کارو پیشەیەکیش ئەگەر مرۆڤ تەندروستی باش بێت، بێگومان رێگری دروست نابێت لە کارو پیشەکەی.
نوچەنێت: دەمەێت بزانم ژیانی خێزانی هونەرمەند گۆڤار چۆنە؟ چەند منداڵی هەیە؟ هاوسەرەکەی بە چی خەریکە؟
گۆڤار ئەنوەر: ژیانی خێزانیم وەک هەر خێزانێکی تر ژیانێکی ئاسایی دەژین و سوپاس بۆ خوا هیچ کێشەیەکیشمان نییە، خاوەنی سێ منداڵیشم دوو کچ و کورێک بە ناوەکانی (بارڤین، توڤیان،وارڤین) خێزانەکەشم ژنی ماڵەوەیە
نوچەنێت: بەرێزتان جگە لەکاری هونەری، هیچ کارێکی تر هەیە بیکەن؟
گۆڤار ئەنوەر: من جگە لەکاری هونەری فەرمانبەرم لە وەزارەتی رۆشنبیری.
نوچەنێت: بابێینە سەر پرسیارە هونەرییەکان، هونەر تۆی بەچی گەیاند لەڕووی ماددی و مەعنەوی؟ ئایا بەهۆی هونەرەوە دەتوانی ژیانێکی تایبەتمەندتر بژیت؟
گۆڤار ئەنوەر: هونەر لەرووی مەعنەوییەوە جەماوەری پێبەخشیم، بەڵام لە رووی داراییەوە لە زەرەر زیاتر هیچی پێنەبەخشیووم، لە کوردستانی ئێمەش بەراستی مرۆڤ ناتوانێت لەرێگەی هونەرەوە بژێوی ژیانی خۆی دابین بکات، دەبێت کارێکی تری هەبێت لە پاڵ هونەرەکەیدا، بەراستی هونەرمەند کە کاری هونەری دەکات دەبێت تەواوی ژیانی بۆ هونەر دابین بکات، هەتا کاری باش و پوخت بکات، هەر کەسەو بەجۆرێک دەژی، هونەرمەند هەیە هەر رۆژەو گیروگرفتێکی هەیە ئاگاشی لە هونەرەکەش نەماوە، هەندێکیان کرێچین و هەندێکی تریان کاری تریان هەیە، بەراستی لەم وڵاتە ناتوانی لەڕێگەی هونەرەوە ژیانی خۆت مسۆگەر بکەیت.
نوچەنێت: هونەری کۆمیدیا لە کوردستان لە روانگەی چۆنە؟ توانیوتە لەڕێگەی هونەری کۆمیدی ئێش و ئازارەکان بگەیەنیت؟
گۆڤار ئەنوەر: هونەری کۆمیدیا هونەرێکی زۆر گەورەیە هونەرێكی مەبدەئە، لەهەمانکاتدا توانجیشە دەتوانی لەرێگەی کۆمیدیاوە ئێش و ئازار و کێشە کۆمەڵایەتییەکانیش بگەیێنیت بەشێوەیەکی کۆمیدی، بۆ ئەوەی هێڵێکی سوور بەسەر ئەو ئەوکارانەدا بهێنیت، بەتوانج ئەو رێگە خراپە بەڕێگەیەکی تر راست بکرێتەوە.
بەرنامەى بەزمى بەزم تاکە بەرنامە بوو توانی شەش ساڵ بەردەوام بێت.
نوچەنێت: هونەر چی بەتۆ بەخشی و چی لێسەندیتەوە؟
گۆڤار ئەنوەر: هونەر هەموو شتێکی لێ سەندم و لەهەمانکاتدا هەموو شتێکیشی پێدام بۆ نموونە، جەماوەرێکی باشی پێدام لەکوردستان لە هەر دەرگایەک بدەم ماڵی منە، بەڵام لە روویەکی ترەوە هەمووشتێکی لێ سەندم و هیچم پێنەبڕا.
نوچەنێت: ئایا خۆت و هاوپیشەکانت بە هونەری کوردی ئێستا رازین؟
گۆڤار ئەنوەر: نەخێر، وەکو خۆم و هونەرمەندە هاوپیشەکانیشم بە هونەری کوردی ئێستا رازی نین، لەبەر ئەوەی هەرچی دەرگای هونەری هەیە لەسەر زۆربەی هونەرمەندان داخراوە، زۆر هونەرمەندمان هەیە لەداخا تووشی هەزار نەخۆشی بووە نازانێت هۆکار چییە، هونەرمەند چاوەڕێ دەکات کە کارێکی هونەری بکات، لە ئێستادا هەمووی تووشی نەخۆشی دەروونی بووە و لە ماڵەوە دانیشتووە.
نوچەنێت: بۆ دەزگا هونەرییەکان بەتایبەتی گرنگی بە هونەر نادەن؟ هۆکار چییە؟ ئایا کەمتەرخەمی لە ئێوەیە یاخود چییە؟
گۆڤار ئەنوەر: دەزگا هونەرییەکان دەبێت خۆیان بەدوای هونەرمەندەوە بن زۆر بە مەمنونیش کە کارێکی هونەری پێشکەش بکەن، چونکە هونەر زۆر گەورەیە و دەتوانێت هەمووشتێکیش بکات، ناکرێت هونەرمەند داوای کاری هونەری بکات و هەر جارێکیش بە هەر بیانوویەک بێت دوای دەخەن، تا دەگاتە ئەو رادەیەی لەخۆی بێزار دەبێت و واز لەکارەکەش بێنێت، بەڕاستی هیچ خەتایەکی هونەرمەندانى تێدا نییە، بەڵام دەزگا هونەرییەکان هەموو دەرگایەکیان داخستووە ئێمەش نازانین هۆکارەکەی چییە.
لە کوردستان مرۆڤ ناتوانێت لەرێگەی هونەرەوە بژێوی ژیانی خۆی دابین بکات.
نوچەنێت: دەمەوێت باسی ناوەڕۆکی بەزمی بەزم بکەی، سەرەتا بینەری زۆر بوو چی وایکرد کە نەمێنێ؟
گۆڤار ئەنوەر: نەخێر، جەماوەری کەم نەکرد هەر لەسەرەتاوە بە گڕو تینێکی زۆریشەوە بەزمی بەزم پێشکەش کرا و توانی جێگەی خۆشی بکاتەوە لەناو جەماوەردا، بەڵام ئەوەی من بزانم هەندێک هۆکار هەبوو کە نەتوانرێت بەزمی بەزم چیتر لە هۆڵەکدا پێشکەش بکرێت، تاکە بەرنامەش بوو کە لە هەموو جیهان دەکرێت و لەگەڵ ئەوەشدا تاکە بەرنامە بوو توانی شەش ساڵ بەردەوام بێت، ئەوەی من بزانم هیچ بەرنامەیەکیش نەبووە شەش ساڵ بەردەوامی هەبێت و هەموو هەفتەیەکیش بێت، پێشتر هەبوو کە چەند ساڵێک بەرنامەیەک بەردەوامی دەبوو، بەڵام مانگانە بووە، وەک بەزمی بەزم هەموو هەفتەیەک نەبووە و شەش ساڵیش بەردەوام بێت.
نوچەنێت: لە رێی بەزمی بەزم جەماوەرێکی باشتان دروستکرد بۆ هۆڵەکان بۆچی نەتانتوانی بمێننەوە و بەردەوام بن؟
گۆڤار ئەنوەر: راستە ئێمە توانیمان جەماوەرێکی باش لە هۆڵەکاندا کۆبکەینەوە، بەڵام هۆکارێکی تریش هەبوو ئەویش ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوو و جەماوەریش دەیانتوانی بێنە ناو هۆڵەکان، بەڵام بەهۆی قەدەغەکردنی هۆڵەکان لەبەر تەندروستی هاووڵاتیان، ئێمە بە ناچاری بردمانەوە ناو ستۆدیۆ لەوێ دەستمان بەکارەکانی خۆمان کردەوە، هەتا گەشتینە ئەو بڕوایەی کە بەزمی بەزم دەبێت ئەو شەش ساڵەی خۆی بەجوانی بمێنێتەوە بۆ ئەوەی نەوەک کارێکی هەڵە بکەین و ئەو شەش ساڵ جوانییەی لەناو بچێت، لەبەر ئەوە ئەڵقەی کۆتاییمان پێشکەش کرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment