پەرلەمانى کوردستان بەدواداچوون بۆ فرۆشتنى گۆشتى گوێدرێژ لە بازاڕەکان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

لیژنەى کاروبارى تەندروستى و ژینگە و مافى بەکاربەر لە پەرلەمانى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، لیژنەیەکەیان بە دواداچوون بۆ "دەنگۆی بڵاوبوونەوەی گۆشتی بەراز و گوێدریژ لە بازاڕەکانی کوردستان و فرۆشتنی بەناوی گۆشتی مەڕوماڵات" دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە (1/ئاب/2022) ماڵپەڕى پەرلەمانى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەیەکدا لیژنەى کاروبارى تەندروستى و ژینگە لە کۆبوونەوەیەکدا، " دەنگۆی بڵاوبوونەوەی گۆشتی بەراز و گوێدریژ لە بازاڕەکانی کوردستان و فرۆشتنی بەناوی گۆشتی مەڕوماڵات بە هاووڵاتییان" تاوتوێ کرد.

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بەختیار شوکری، ئەندامی لێژنەكه‌ کە بەدواداچوونی بۆ ئەو بابەتە کردووە و تائێستاش لە بەدواداچوونەکانی بەردەوامە دوای گەیشتن بە زانیاریی ورد لەسەر ئەو دەنگۆیانه‌، بە نووسراوێک لێژنەكه‌ ئاگادار دەکاتەوە."

دواى ئەوەى لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنى رووداو، یەکێک لە میوانەکانى بەرنامەى لەگەڵ ڕەنج ڕاگەیاند، لە (2019) گۆشتى قوتوکرا بە گۆشتى مەڕوماڵات، گۆشتى گوێدرێژ و بەرزا فرۆشراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین