دۆڤ زاخه‌يم: ئه‌ردۆغان شايه‌نى پێدانى خەڵاتى نۆبڵى ئاشتییە تورکیە

نوچەنێت:

دۆڤ س. زاخه‌يم، جێگيرى پێشووى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا ( پێنتاگۆن) رايگه‌ياند، "ره‌جه‌ب ته‌يب، ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركيا له‌ پرسى ناردنەدەرەوەى دانه‌وێڵه‌ى ئۆكراينا و كۆچكردنى ناياسايى، سه‌رنجى هه‌موو لايه‌نێكى بۆ خۆى راكێشاوه‌، بۆيە شايه‌نە بۆ خەڵاتى نۆبڵى ئاشتى كانديد بكرێت."

ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ (31/ ته‌مموز/2022) ماڵپه‌رى (ستار)ى توركى بڵاويكرده‌وه‌، زاخه‌يم كە ئێستا يه‌كێكه ‌له‌ شرۆڤه‌كاره‌كان و پێشريش له‌ هه‌ندێك دامه‌زراوه‌كانى بيركردنه‌وه‌ى ستراتيژى كارى كردووه‌، لە بابەتێکدا داوا دەكات، خەڵاتى نۆبڵى ئاشتى بدرێت بە ئەردۆغان.

زاخه‌يم له‌ وتاره‌كه‌يدا باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌ردۆغان له‌لايه‌ن زۆركه‌سه‌وه‌ "پێشبينى نه‌كراوه‌" لە بەشێكى ترى  قسەكانى ده‌ڵێت، "ئه‌ردۆغان واده‌رده‌كه‌وێت كه‌ يه‌كێك بێت له‌ سه‌رلێشێواوترين ئەو كەسانەى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌‌ به‌رێوه‌ ده‌بات، له‌م كۆتاييانه‌ش ئه‌ردۆغان وه‌كو ناوبژيوان ‌له‌ نێوان رووسيا و ئۆكراينا ده‌ركه‌وتووه، رێكه‌وتنێكيان بۆ هەناردەكردنى دانه‌وێڵه‌ له‌ رێگه‌يى به‌نده‌ره‌كانى ده‌رياى ره‌ش واژۆكرد." 

لە بەشێكى ترى قسەكانى زه‌خايم باس له‌وه‌ش ده‌كات رووسيا رێگرى له‌ دانه‌وێڵه‌ى ئۆكراينا دەكرد، بەو هۆيەوە نەدەتواندرا (22) مليۆن تۆن دانه‌وێڵه‌ رەوانەى دەرەوە بكرێت، له‌ ئه‌نجامى ئه‌م ئەوەش نرخى خۆراك لە جيهان بەشێوەيەكى بەرچاو بەرزبۆوە، بەوەش مليۆنان مرۆڤى رووبه‌رووى برسيه‌تى کرد‌، كە ئه‌وه‌ش دەبووە هۆى دروستبوونى كۆچێكى نوێ بەرەو ئه‌وروپا." 

زەخايم پێيوايە، "واژۆكردنى ئه‌م رێكه‌وتنه‌ى نێوان رووسيا و ئۆكرانيا و توركيا و  نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بووه‌ رزگاركه‌رى ژيان." چونكە ئه‌م رێكه‌وتنه‌ رووسياش ده‌توانێت خۆراك و پێداويستيه‌كان هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ بكات. 

سەبارەت بە كاردانەوەكانى جيهان زه‌خايم جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "لەپاش واژۆكردنى رێكه‌وتنى دانه‌وێڵه‌ له‌ ئيسته‌مبۆڵ، كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى ستايشى ئه‌ردۆغانيان كردووە، چونكە  هيچ گومانێكمان نيیه‌ كه‌ ئەوە بۆ ئه‌ردۆغان سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌يه‌." 

سەبارەت بە كاريگەرييەكانى ئەو هەوڵەى توركيا ئەو نووسەرە ئەمەريكيیە دەڵێت، "لەگەڵ هەبوونى جەنگ له‌شه‌رى نێوان رووسياو ئۆكراينادا نيیه‌، ئه‌م رێكکه‌وتنه‌ بووه‌ هۆكارى ئه‌وه‌ى كه‌ رووسيا و ئۆكرانيا ناچارب كات پێكه‌وه‌ بۆ پاراستنى په‌يوه‌ندييه‌كان كارێكى باش ئەنجام بدەن، بۆيە بە  بۆچوونى من پێويستە،  ئه‌ردۆغان بۆ خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى كانديد بكرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین