سه‌در: گه‌ل هێڵى سووره‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ساڵح عێراقى كه‌ به‌ وه‌زیرى موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ عێراق ناسراوه‌، له‌ تویتێكدا به‌رپرسیارێتى پاراستنى گیانى خۆى پیشانده‌ران ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و ده‌ڵێ، "گه‌ل هێڵى سووره‌".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 30/ته‌مووز/ 2022 خۆپیشاندانى لایه‌نگرانى ره‌وتى سه‌در له‌ عێراق ده‌ستیپێكرده‌وه‌، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى میدیاى عێراق گرژیى له‌ناو خۆپیشاندانه‌كه‌ دروست بووه‌. 

ساڵح محه‌مه‌د عێراقى كه‌ به‌ وه‌زیرى موقته‌دا سه‌در ده‌ناسرێت، تویتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌،  "هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بكرێته‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران ئێمه‌ به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ى ده‌خه‌ینه‌ ئه‌ستۆى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ چاكسازیین و چاكسازى له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌، سامانى عێراقتان دزى و واز له‌ رشتنى خوێنى پاك بهێنن، گه‌ل هێڵى سووره‌".

رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو لایه‌نگرانى ره‌وتى سه‌در چوونه‌ ناو باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان، ئه‌مه‌یش وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌ دژى كاندیدبوونى محه‌مه‌د شیاع سوودانى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت، ئه‌مڕۆیش جارێكى تر خۆپیشاندان له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین