له‌سه‌ر هێرشه‌كانى توركیا كازمى بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كرێت
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25 /ته‌مووز/2022 هادى سه‌لامى به به‌ڵگه بڵاویكردووه‌ته‌وه، 39 په‌رله‌مانتار داوایان كردووه، مسته‌فا كازمى بانگهێشتى په‌رله‌مان بكرێت و له‌سه‌ر هێرشه‌كانى توركیا چه‌ند پرسیارێكى لێ بكرێت.
هادى سه‌لامه‌ى ده‌ڵێ، “به هۆى ئه‌وه‌ى له دانیشتنى تاوتوێكردنى دوژمنكارییه‌كه‌ى توركیا ئاماده نه‌بووه، بۆیه 39 په‌رله‌مان داواى پرساندن له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌كه‌ن”.
له نووسراوه‌كه‌یش كه بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان به‌رزكراوه‌ته‌وه هاتووه، له‌كاتێكدا توركیا 22 هه‌زار و 700 پێشێلكاریى كردووه و به‌و هۆیه‌وه 138 شه‌هید و بریندار هه‌یه، 105 خاڵى سه‌ربازى و پێنج بنكه‌ى سه‌ربازى گه‌وره‌ى توركیا له‌ناو خاكى عێراقن، كه شه‌ش هه‌زار سه‌رباز به جبه‌خانه‌یه‌كى قووڕسه‌وه له‌خۆ ده‌گرن. هێزه‌كانى توركیا 105 كیلۆمه‌تر له‌شكركێشیان كردووه، عێراق هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى له ته‌واوى سنووره‌كانى له‌گه‌ڵ توركیا به درێژایى 352 كیلۆمه‌تر نییه، بۆیه بانگێهشتى كازمى ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت چى بۆ پاراستنى سه‌روه‌ریى عێراق كردووه؟
نووسراوه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، سه‌رۆك وه‌زیران پابه‌ند نه‌بووه به چه‌ند ماده‌یه‌كى ده‌ستوورى وه‌ك (1) (50) (79 ) (109) كه ئه‌ركى سه‌رۆك وه‌زیران له پاراستنى سه‌روه‌ریى وڵاته‌كه‌ى دیارى ده‌كه‌ن.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو تۆپبارانى ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیارى له زاخۆ كرا، به‌و هۆیه‌وه 40 كه‌س به كوژراو و بریندار بوونه قوربانى. حكومه‌تى عێراق به فه‌رمى و راشكاوى توركیاى تۆمه‌تبار كرد، رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوویش په‌رله‌مان دانیشتنێكى تایبه‌تى له‌سه‌ر ئه‌م هێرشه ئه‌نجام دا. بڕیاره سبه‌ى له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى باسى هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و سنووره‌كانى عێراق بكرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment