توركيا ميواندارى وڵاتانى ناوچەكە دەكات بۆ دۆخى ليبيا تورکیە

نوچەنێت:

ستيڤانى وليامز، راوێژكارى سكرتێرى نەتەوە يەكگرتووەكان بۆ كاروبارى ليبيا لە ئيستەنبۆڵ لەگەڵ بەرپرسانى وڵاتانى پەيوەست بە دۆخى ليبيا كۆبۆوە، وليامز رايگەياند، "ئەو كۆبوونەوە بە ميواندارى حكومەتى توركيا بووە بۆ چارەسەكردنى دۆخى ئێستاى لیبیا بووە."

ئەمڕۆ يەكشەممە (24/ تەمووز/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە ستيڤانى وليامز رايگەياند، "بەرپرسانى ميسر و فەڕەنسا و ئەڵمانيا و ئيتاڵيا و بەريتانيا و ئەمەريكا بە ميواندارى توركيا كۆبوونەوەيەكيان بۆ دۆخى ئێستاى ليبيا رێكخست، کۆبوونەوەكە بە بەشدارى ئەنجومەنى نوێنەرانى ليبيا و ئەنجوومەنى باڵاى ئەو وڵاتە و بە چاودێرى نەتەوە يەكگرتووەكان بوو."

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "گەنجانى ئەو وڵاتە داوايان لە لايەنە سياسييەكان كردووە ناكۆكييەكان تێپەڕێنن و وڵاتەكەيان بگێڕێنەوە بۆ حكومێكى باش، ئەوەش لە رێگەى هەڵبژاردنێكى نيشتيمانى بە پشتبەستن بە دەستوورێكى نيشتيمانى".

لە هەفتەى رابردوو ليوا محەمەد حەداد سەرۆك فەرماندەى سەر بە حكومەتى كاتى لە بەرەى رۆژهەڵات و ليوا عەبدورەزاق تازورى فەرماندەى بەرەى رۆژهەڵات لە تەڕابلوس كۆبوونەوە، لەو كۆبوونەوە داوايان لێكراوە باردۆخ هێوربكەنەوە، بەتايبەت لە ڕۆژئاواى ليبيا گرووپە چەكدارەكان هەوڵيان دەدا دەست بەسەر دەسەڵات دابگرن و فشار بخەنە سەر لايەنە سياسيەكان.

سەبارەت بە بەرێوەبردنى دەزگاى نەوتى ئەو وڵاتە، وليامز جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "پێويستە پارێزگارى لە سەربەخۆيى و بێلايەنى دامەزراوە سەرەكييەكان بكرێت لە ململانێ و ئاڵۆزييەكان دووربخرێتەوە."

نوێنەرى تايبەتى نەتەوە يەكگرتووەكان بۆ كاروبارى ليبيا لەگەڵ خاليد مەشرى سەرۆكى ئەنجوومەنى باڵاى ليبيا لە ئيستەنبۆڵ كۆبوونەوە، داواى لێكرد لەگەڵ عەقيلە ساڵح بۆ گەيشتن بە رێككەوتنى خێرا ناكۆكييەكان بەلاوە نێن و لەسەر دەستوور رێکبكەون.

لە بەشێكى ترى قسەكانى وليامز ئاماژەى بەوە كرد، لەگەڵ مشرى كۆبۆتەوە، تەوەرەى كۆبوونەكەيان بريتى بووە لە، "سەركۆنەكردنى توندوتيژييەكانى تەرابلوس بوو، كە بووە كوژرانى ژمارەيەك مەدەنى و برينداربوونى ژمارەيەكى تر."

بڕيار بوو لە كۆتايى ساڵى رابردوو هەڵبژاردنى گشتى لە ليبيا بكرێت و حكومەتێكى نيشتيمانى دروست بكرێت، بەڵام بەهۆى ناكۆكيیەكان ئەو هەڵبژاردنە نەكرا، ئەوەش وايكرد جارێكى تر ناكۆكييەكان لەو وڵاتە سەرهەڵداتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین