ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان و پێشمه‌رگه‌ كۆده‌بنه‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق و پێشمه‌رگه‌ له‌ خانه‌قین كۆبوونه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى لێكتێگه‌شتنى زیاتریان له‌سه‌ر بارودۆخى ئه‌منى سنوورى ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌ و خورماتوو هه‌بێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24/ ته‌مووز/ 2022 فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاشكراى كردووه‌، شاندێكى سه‌ربازیى باڵا به‌ سه‌رۆكایه‌تى عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى جێگرى فه‌رمانده‌ییه‌كه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ خانه‌قین، له‌وێ له‌ مه‌ڵبه‌ندى هاوئاهه‌نگى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى سه‌ربازى و پێشمه‌رگه‌ كۆبووه‌ته‌وه‌.

راگه‌یێندراوه‌كه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ فه‌رمانده‌كانى میحوه‌رى یه‌ك و دوو و سێى پێشمه‌رگه‌، فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌ و فه‌رمانده‌ى باره‌گاى خورماتوو به‌شداربوون.

ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كه‌یش به‌گوێره‌ى راگه‌یێندراوه‌كه‌، ئه‌وه‌یه‌ تێگه‌یشتن له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكى په‌یوه‌ندیدار به‌ ئاسایشى ناوچه‌كه‌ بكرێت، كه‌ جێى بایه‌خى هاوبه‌شه‌ له‌ سنوورى ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌ و خورماتوو.

له‌ ساڵى رابردوو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق رێككه‌وتنیان كردووه‌، له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ى بارودۆخى ئه‌م ناوچانه‌ى كه‌ ده‌كه‌ونه‌ چوارچێوه‌ى ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین