عێراق 296 یاداشتى ناڕه‌زایى به‌ توركیا داوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌ دانیشتنى تایبه‌تى په‌رله‌مان ئاشكراى كرد، له‌ ساڵى 2018 وه‌ عێراق 296 یاداشتى ناڕه‌زایى له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كان به‌ توركیا داوه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23/ ته‌مووز/ 2022  له‌ دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق كه‌ تایبه‌ت بوو به‌و هێرشه‌ى رۆژى 20 ى ئه‌م مانگه‌ له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ كرایه‌ سه‌ر زاخۆ، فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق باسى له‌ پێشێلكارییه‌كانى توركیا كرد و گوتى، "له‌ 2018 وه‌ تا ئێستا  22 هه‌زار و700 پێشێلكاریى توركیا دژ به‌ سه‌روه‌ریى عێراق ئه‌نجام دراون، له‌و كاته‌وه‌ عێراق 296 یاداشتى ناڕه‌زایى له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌ به‌ توركیا داوه‌، به‌م دواییه‌یش له‌گه‌ڵ سكاڵاكه‌ى عێراق هاوپێچكراون و پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كراون".

فوئاد حوسێن روونى ده‌كاته‌وه‌، توركیا هیچ رێككه‌وتنێكى كۆنى له‌سه‌ر له‌شكركێشییه‌كانى نییه‌، ئه‌وه‌ى له‌ ساڵى 1984 له‌نێوان تارق عه‌زیز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و كاتى عێراق و هاوتا توركییه‌كه‌ رێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه‌، ته‌نیا بۆ یه‌ك ساڵه‌ كه‌ رێگه‌ به‌ هێزه‌كانى توركیا ده‌درێت پێنج كیلۆمه‌تر بێنه‌ سنوورى عێراقه‌وه‌.

توركیا له‌ ته‌واوى ساڵانى رابردوو به‌ بیانووى بوونى په‌كه‌كه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر سنوور و خاكى هه‌رێمى كوردستان، دواجارسش له‌ 20ى ئه‌م مانگه‌ هێرشى كرده‌ سه‌ر ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیارى له‌ زاخۆ، كه‌ به‌ ده‌یان كه‌سى كرده‌ قوربانى.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین