ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى سه‌ر زاخۆ كۆده‌بێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داواى عێراق رۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر گه‌شتیارانى زاخۆ كۆده‌بێته‌وه‌، كه‌ ده‌یان كه‌سى كرده‌ قوربانى.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23/ ته‌مووز/ 2022 وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق راگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى رۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتووى ده‌ستنیشانكردووه‌، بۆ ئه‌و دانیشتنه‌ له‌ناكاوەى كه‌ له‌سه‌ر داواى عێراق و له‌باره‌ى هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام ده‌درێن.

پێشتریش ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێش ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داواى كرد، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر زاخۆ بكرێت.

رۆژى 20ى ئه‌م مانگه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر گوندى په‌ره‌خى سه‌ربه‌ ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ و له‌ ئه‌نجامدا نۆ گه‌شتیار شه‌هید بوون و 23 كه‌سى تریش بریندار بوون. حكومه‌تى عێراق به‌ فه‌رمى توركیاى تۆمه‌تبار كرد، كه‌چى توركیا ره‌تیده‌كاته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین