بریندارانى تۆپبارانى گوندى پەرەخ ڕەوانەى بەغدا دەکرێنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

دواى باشتربوونى دۆخى تەندروستیان، چوار لە بریندارانى تۆپبارانەکەى گوندى پەرەخ بە فڕۆکە ڕەوانەى بەغدا دەکرێنەوە.

ئەمڕۆ شەممە (23/تەممووز/2022) د. شاکر عەبدولڕەجمان، بەڕێوەبەرى تەندروستى زاخۆ بە کوردسان 24ى ڕاگەیاند، چوار لەو گەشتیارە عەرەبانەى کە لە گوندى پەرەخ بە هۆى تۆپبارانى تورکیا بریندار بوون، لە ڕێگەى فڕۆکەخانەى هەولێرەوە ڕەوانەى بەغدا دەکرێنەوە.

د. شاکر عەبدولڕەجمان، هەشت کەس لە بریندارانى تۆپبارانەکەى گوندى پەرەخ لە زاخۆ نەشتەرگەریان بۆ کراوە، ئەمڕۆ تەنها چواریان ڕەوانەى بەغدا دەرکرێنەوە. لە چەند ڕۆژى داهاتوو چوار بریندارەکەى تریش لە ڕێگەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێرەوە ڕەوانەى بەغدا دەکرێنەوە.

ڕۆژى (20) تەممووزى (2022) سوپاى تورکیا هاوینەوارى گوندى پەرەخ لە ناحیەى دەرکار سەر بە ئیدارەى زاخۆ تۆپبارانکرد، بە هۆیەوە (9) کەس گیانیان لەدەستدا و (22)ى دیکەش بریندار بوون، لە نێو ئەم ژمارەیەدا ژن و منداڵێکى یەک ساڵى هەبوو.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین