عێراق بانگهێشتى باڵیۆزى توركیاى كرد و په‌یامى ناڕه‌زایى پێدا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند، له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى دوێنێ بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كى زاخۆ، بانگهێشتى ره‌زا گوناى باڵیۆزى توركیاى له‌ به‌غدا كردووه‌ و جگه‌ له‌ ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى چه‌ندان داوایه‌كى لێكردووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21/ ته‌مووز/ 2022 وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاشكراى كرد، له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى دوێنێ بانگهێشتى ره‌زا گوناى باڵیۆزى توركیاى له‌ به‌غدا كردووه‌ و په‌یامێكى ناڕه‌زایى پێداوه‌.

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ هاتووه‌، عێراق به‌گوێره‌ى په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌موو رێكارییه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر تا سه‌روه‌رى خۆى و سه‌لامه‌تى هاووڵاتیانى بپارێزێت. جگه‌ له‌مه‌یش عێراق به‌ فه‌رمى داوا ده‌كات توركیا هێزه‌كانى له‌ عێراق بكێشێته‌وه‌ و كێشه‌كانى خۆى له‌ ناوخۆى چاره‌سه‌ر بكات، هاوكات داواى لێبوردن بكات و قه‌ره‌بووى كه‌سوكارى قوربانیانى دوێنێ بكاته‌وه‌.

دواى نیوه‌ڕۆى دوێنێ گوندى په‌ره‌خى هه‌رێمى ده‌ركار له‌ زاخۆ تۆپباران كرا، له‌ ئه‌نجامدا نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 23 كه‌سیش بریندار بوون، ته‌واوى قوربانییه‌كان گه‌شتیارى عه‌ره‌ب بوون. حكومه‌تى عێراق به‌ فه‌رمى توركیا تۆمه‌تبار ده‌كات و توركیایش ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هێزه‌كانى ئه‌و بۆرودمانه‌یان كرد بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین