بارەگاى بارزانى: تاوانەکەى ناوچەی گەشتیاریی پەرەخ قابیلى قبووڵ نییە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (20/تەممووز/2022)، بارەگاى بارزانى لەسەر تۆپبارانکردنى سنوورى زاخۆ ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، شەهید و برینداركردنی هاووڵاتیانی بێتاوان لە لایەن هەر هێز و لایەنێك بێت و لەژێر هەر بیانوو و پاساوێكدا بێت، تاوانە و قابیلی قبووڵ نییە."
دەقى ڕاگەیێندراوەکەى بارەگای بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ بەپێی ئەو زانیارییانەی كە گەییشتوون، بەهۆی تۆپبارانكردنی هێزەكانی توركیا بۆسەر ناوچەی گەشتیاریی پەرەخێ لە سنووری زاخۆ ژمارەیەك هاووڵاتیی بێتاوان شەهید و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون. وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە دەكەین، سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری شەهیدانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
ڕاشیدەگەیێنین شەهید و برینداركردنی هاووڵاتیانی سڤیل و بێتاوان لە لایەن هەر هێز و لایەنێك بێت و لەژێر هەر بیانوو و پاساوێكدا بێت، تاوانە و قابیلی قبووڵ نییە. پێویستیشە سنوورێك دابنرێت كە ڕووداوی هاوشێوە دووبارە نەبنەوە و چیتر هاووڵاتیانی ئێمە نەبنە قوربانیی ململانێی و شەڕی نێوان هێز و لایەنی تر. كاتی ئەوە هاتووە كە حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵی بە هەماهەنگی لەگەڵ یەكتر چارەسەرێكی جددی و بنەڕەتی بۆ ئەو هۆکارانە بدۆزنەوە کە دەبنە هۆی ڕوودانی ئەم تاوان و کارەساتانە.
بارەگای بارزانی
20ـی تەمموزی 2022
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment