يۆنان لە فشارەکانى سەر توركيا لۆبى ئيسرائيلى بەكاردەهێنێت شیکاری

نوچەنێت:

لەماوەى رابردوو يۆنان و توركيا، ناكۆكى قووڵيان كەوتە نێوان، بەتايبەت دواى سەردانى كيرياكۆس ميتسۆتاكيس، سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان بۆ ئەمەريكا، كە لەبەردەم ئەندامانى كۆنگرێسى ئەمەريكى داواى كرد، ئەمەريكا فڕۆكەى (ئێف 16) نەدەن بە ئەمەريكا، ئەو داوايە كاردانەوەى توندى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆكى توركياى لێكەوتەوە، لە چەند ڕۆژى ڕابردوو ئەو پڕۆژە بڕيارە لە لايەن كۆنگرێسى ئەمەريكاوە پەسەندكرا، بەگوێرەى رۆژنامەكانى يۆنان، لەگەڵ ئەم داوايەى سەرۆك وەزيرانى يۆنان، يۆنانييەكان لە رێگەى لۆبى ئيسرائيلييەوە فشاريان خستۆتە سەر كۆنگرێسى ئەمەريكا تاوەكو بتوانن كاريگەرييەكانى فرۆشتنى ئەو فڕۆكانە لەسەر خۆيان كەم بكەنەوە.

لەم بارەيەوە رۆژنامه‌ى ئيكا تيمێرينى يۆنان بڵاويكردەوە، دواى په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌بڕیارى دانانى مه‌رج بۆ توركيا له‌لايه‌ن کۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا، لەسەر ‌فرۆشتنى فرۆكه‌ى جه‌نگى (ئێف 16)، يۆنان و لۆبى ئيسرائيلى به‌هاوبه‌شى فشاريان خستۆته‌ سه‌ر كۆنگرێس تاوەکو لە پڕۆژەبڕیارەکە دوو مەر‌ج بۆ توركيا دابنیێن . 

لەلايەكى ترەوە ماڵپه‌ڕى (ستار)ى توركى ڕاپۆرتێکى بڵاوكرده‌وه‌ بەناوى، "واشنتن؛ جه‌نگى نێوان توركيا و يۆنان" به‌م ناونيشانه‌ له‌سه‌ر  ئەو پیلانەى كه‌  لە ئه‌مه‌ريكا کارى بۆ دەکرێت، لەبارەى ‌ فرۆشتنى فڕۆكه‌ى (ئێف 16). 

بەگوێرەى راپۆتەكە رێكه‌وتنێكى هاوبه‌ش له‌نێوان ئه‌سينا و لۆبى ئيسرائيل كراوە، کە فشاریان لەسەر‌ كۆنگرێسى ئەمەريكى دروست کردووە، بۆ ئەوەى بڕگه‌ى ئاڵۆز و قورس لە پڕۆژەبڕیارەکەدا، پەیوەست بە فرۆشتنى فڕۆکەى (ئێف 16) بە تورکیا جێگير بكەن، کە دواتریش لە لایەن کۆنگرێسەوە پەسندکرا.

دواى ئه‌وه‌ى جۆن بايدن، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا فرۆشتنى فرۆكه‌ى (ئێف 16)ـى به‌ توركيا به‌ ئه‌رێنى سه‌يركرد، حكومەتى يۆنانى توشى شۆك بوو، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ لۆبى يۆنان له ‌ئه‌مريكا هاوكارى له‌گه‌ڵ لۆبى ئيسرائيل كرد.

 ئه‌و هاوپه‌يمانيه‌ى نێوانيان سه‌ركه‌وتووبوو كە  له‌لايه‌ن فرنك پاڵۆن و كريس باباسى كۆنگرێسمانى ديموكراتەكان پێشكه‌ش كرابوو، پاشان پڕۆژەبڕیارەکە‌ په‌سه‌ند كرا و مه‌رجى به‌سه‌ر توركيادا سەپاند له‌ فرۆشتنى (ئێف 16)، بەڵام  ئه‌م برياره‌ ده‌بێت له‌لايان ئه‌نجومه‌نى پيرانيش په‌سه‌ند بكرێت. 

لەبەشێكى ترى ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووه‌، ئه‌م هاوپه‌يمانييه‌ دژە تورکیایەى دروست بووه‌ له‌ نێوان يۆنان و ئيسرائيل مێژووەكەى دەگەڕێتەوە بۆ (10) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له‌ لايه‌ن بيليراكيس سياسه‌تمه‌دارى يۆنان له‌گه‌ڵ تێد دۆتش دامه‌زراندوويانه‌، به‌م زوانه‌ش بيليراكيس ده‌بێته‌ سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى كۆنگره‌ى (CHIA)،  جگه‌ له‌ تورکیا كێشه‌ى له‌گه‌ڵ هيند و فراونبوونى کێشەکانى كورد هەيە.

هاوکات بەپێى ڕاپۆرتێکى ‌رۆژنامه‌ى (تانيا) یۆنانى، توركيا دەيەوێت فرۆكه‌ى راڤال له‌ فه‌ره‌نسا بكڕێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لە کۆتایى هه‌فته‌ى ڕابردوو، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردوغان سه‌رۆك كۆمارى توركيا په‌يوه‌ندى به‌ ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا كردووە بۆ كرينى سيسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى (SAMPIT) كه‌ دروستكراو‌ى فه‌رەنسا و ئيتاڵيايه‌، ئه‌نقه‌ره‌ ده‌يه‌وێت ئه‌م فرۆكه‌يه‌ له‌ پاريس بكرێت.

لەلايەكى تريشەوە ئۆتۆمبێلى زرێپۆشى (M 1117) لە لايەن ئەمەركياوە به‌ يۆنان به‌خشراوه‌، كە له‌ كه‌ناراوه‌كانى ڕووبارى مێريچ له‌ سنوورى توركيا جێگير ده‌كرێن، بەگوێرەى رۆژنامەى (تانيا) ئێستا ژماره‌ى ئەو ئۆتۆمبێله‌ زرێپۆشانە بۆتە (174) دانه‌.

له‌باره‌ى فرۆشتنى فرۆكه‌ى (ئێف 35) به ‌يۆنان برياره‌ وه‌زيرى بەرگریى يۆنان له پێنتاگۆ له‌گه‌ڵ لۆيد ئۆستن، وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا كۆببێته‌وه‌ و بنكه‌يه‌كى نوێیەى ئەمەریکا ئه‌م جۆره‌ فرۆكه‌يه‌ لە يۆنان بكرێتەوە.

 له چەند رۆژى رابردوو كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا پرۆژه‌ ياسايه‌كى په‌سه‌ندكرد، كه‌ مه‌رجى فرۆشتى فرۆكه‌ى (ئێف 16) به‌ توركيا قورس كرد، كە نابێت، ئەم فڕۆكانە بۆسەر خاكى يۆنان بەكار بێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین