لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان فەرمانگەیەکى تایبەت بە کاروبارى پێکهاتەکان دەکرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، فەرمانگەیەکی تایبەت بە کاروباری پێکهاتەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە و دەشڵێت، فلۆرین گورگیس سێودین وەکوو سەرۆکی فەرمانگەکە دیاریکراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (19/تەممووز/2022) ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕى (PDK)ـى ڕاگەیاند، لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان فەرمانگەیەکی تایبەت بە کاروباروباری پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان کراوەتەوە، ئەمەیش زیاتر گرنگى دانە بە پێکهاتەکان و پێکەوەژیان لە هەرێمى کوردستان.

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر ڕوونیدەکاتەوە، فەرمانگەى کاروباروباری پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان، بۆ رایکردنى کارى ئەو کەسانەیە کە ئاراستەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستانى دەکات.

هەروەها ئایدن مەعروف گووتیشى، فلۆرین گورگیس سێودین بۆ سەرۆکی فەرمانگەی کاروباری پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان لە دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە.

کردنەوەى ئەم فەرمانگەیە لە کاتێکدایە، لە دواى شەڕى داعش، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان نووسینگەیەکى تایبەتى کردەوە بۆ دۆزینەوە و ڕزگارکردنى ئەو ئافرەت و منداڵانەى کە لەلایەن تیرۆریستانى داعشەوە فڕیندرابوون، کە تاوەکو ئێستا بە سەدان ئافرەت و منداڵ ڕزگار کراون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین