سه‌رۆك بارزانى و بافڵ تاڵه‌بانى كۆده‌بنه‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان، سه‌ردانى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى بكات و به‌ یه‌كه‌وه‌ تاوتوێى بابه‌تى كاندیده‌كانى سه‌رۆك كۆمارى عێراق بكه‌ن.

كه‌ناڵى رووداو له‌ هه‌واڵى كاتژمێر 12ى نیوه‌ڕۆ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19/ ته‌مووزى 2022 له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا ئاشكراى كردووه‌، سه‌رۆك بارزانى و بافڵ تاڵه‌بانى كۆده‌بنه‌وه‌.

رووداو ده‌ڵێ، "كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ باره‌گاى بارزانى ده‌بێت و كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فوئاد حوسێن سه‌رۆكى شاندى دانوستاندنكارى پارتى گه‌یشتووه‌ته‌ باره‌گاى بارزانى، ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ نه‌كرێت ئه‌وا به‌ ئه‌گه‌رێكى زۆر سبه‌ى ده‌كرێت".

له‌سه‌ر كۆبوونه‌كه‌ى دوێنیش رووداو ئاشكراى ده‌كات كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ پێنج كاتژمێرى خایاندووه‌، به‌ڵام هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كراوه‌.

له‌دواى 2005 وه‌ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق به‌ كورد دراوه‌، تا ئێستا یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان پۆسته‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات، ئه‌مه‌ دوو خووله‌ پارتى دیموكراتی كوردستان داواى پۆسته‌كه‌ ده‌كات و ئه‌م جاره‌ رێبه‌ر ئه‌حمه‌دى كاندید كردووه‌، یه‌كێتیش دووباره‌ به‌رهه‌م ساڵحى كاندید كردووه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین