دۆخى لبييا؛ ميسر و توركيا لێك نزيك دەكاتەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ يەكشەممە (17/تەمووز/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە حكومەتى ميسرى پێداچوونەوە بە هەڵوێستەكانى بەرانبەر ململانێ ناوخۆيەكانى ليبيا دەكات، كە پێشتر هاوكارى خەليفە حەفتەرى دەكرد، جەليل حەرشاوى، لێكۆڵەر لە ناوەندى لێكۆڵينەوەى سوسرا رايگەياند، "لە ماوەى دوو ساڵى ڕابردوو ميسر هاوكارى سیاسى زۆرى حەفتەرى كرد، بەڵام باشاغا كە بە نزيك لە حەفتەر ناسرابوو شكستى هێنا لە ململانێكانى و لادانى ديبيە، ئەوەش وايكردووە قاهيرە تووشى دڵەڕاوكێ بێت، چونکە بەگوێرەى هەندێك لێدوان ميسر بڕيارى دابوو گۆڕانكارى لە سياسەتەكانى لبيبا بكات، پێداچوونەوە بە هەڵوێستەكانى بەرانبەر توركيا لەو وڵاتە بكات."
حەرشاوى لە بەشێكى ترى قسەكانى دەڵێت، "زۆربەى كات وڵاتانى بيانى دەڵێن، چاوخشانەوە بە سياسەتەكان دەكەين، بەتايبەت دەستوەردانيان لە ململانێكانى ليبيا، بەڵام زۆربەى كات ئەوە ڕاست نييە."
حەشاوى ئاماژە بەوەش دەكات، ميسر رۆڵى سەرەكى هەبوو لە كانديدكردنى فەتحى پاشاغا بۆ سەرۆك وەزيران، كە ئێستا لە سرت سەرۆكايەتى دەكات، لە بەرانبەريشدا عەبدولحەميد دبيبە لە تەڕابلوس سەرۆكايەتى دەكات.
میسر پاڵپشتێكى گەورەى دەرەكى بوو بۆ عەقيلە ساڵح، سەرۆكى ئەنجوومەنى نوێنەران، كە يەكێك بوو لە هۆكارەكانى ئەنجامنەدانى هەڵبژاردنەكان لە ليبيا.
لە چەند ساڵى رابردوو توركيا و ميسر بەسەر دووبەرەى شەڕكەرى ليبيا دابەشبوون، ميسر پاڵپشتى خەليفە حەفتەرى لەبەرى رۆژهەڵات دەكرد، توركياش پاڵپشتى دەسەڵاتى ئێستاى تەرابلوسى دەكرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment