توركیا به‌ڵێنێك به‌ عێراق ده‌دات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌كانى ئاوى عێراق راگه‌یاند، مه‌هدى حه‌مدانى وه‌زیرى سه‌رچاوه‌كانى ئاو له‌گه‌ڵ نێرده‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا كۆبووه‌ته‌وه‌یه‌كیان كردووه‌، بۆ تاوتوێكردنى دۆسیه‌ى ئاو، لایه‌نى توركى به‌ڵێنى داوه‌ پێداچوونه‌وه‌ بۆ بڕى ئه‌و ئاوه‌ بكات كه‌ ده‌ڕژێته‌ عێراق.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16/ته‌مووزى 2022 وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌كانى ئاو له‌ عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا باسى له‌وه‌ كردووه‌، مه‌هدى ره‌شید حه‌مدانى له‌گه‌ڵ نێرده‌ى عێراق  بۆ دۆسیه‌ى ئاو كۆبوونه‌ویه‌كیان له‌گه‌ڵ ڤایساڵ ئۆروغڵو نێرده‌ى تایبه‌تى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا بۆ دۆسیه‌ى ئاو كردووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ باسیان له‌ بڕى ئه‌و ئاوه‌ى هه‌ردوو رووبارى دیجله‌ و فوڕات كردووه‌ كه‌ ده‌ڕژێته‌ عێراق.

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ رێگه‌ى ڤیدیۆكۆنفڕاس بووه‌، لایه‌نى توركی به‌ڵێنى داوه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌و بڕه‌ بكات كه‌ ده‌ڕژێته‌ عێراق، تا به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه‌ پێداویستییه‌كانى عێراق دابین بكات. جگه‌ له‌مه‌یش دووپاتى ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ توركیا ئاوى زیاتر ده‌رژێنێته‌ عێراق و شاندێكى ته‌كنیكى عێراقیش سه‌ردانى توركیا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌ بڕى ئاوى به‌نداوه‌كانی تورکیا ئاگادار بێت.

له‌ حوزه‌یرانى 2018 وه‌ كێشه‌ى ئاو له‌نێوان توركیا و عێراق هه‌یه‌، به‌رپرسانى عێراق توركیا به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، توركیا ره‌چاوى رێككه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناكات، له‌ رژاندنى ئاو بۆ ناو خاكى عێراق، دواجاریش هه‌فته‌ى رابردوو مه‌هدى حه‌مدانى وه‌زیرى سه‌رچاوه‌كانى ئاو گوتى، "توركیا 50% ئاوى دیجله‌ و فوڕاتى بۆ ناو خاكى عێراق گرتووه‌ته‌وه‌".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین