كۆنگرێسی ئەمەریكا مەرج بۆ توركیا دادەنێت تورکیە

نوچەنێت:

ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمەریكا بۆ پێدانی فڕۆكەی (ئێف 16) بە توركیا پڕۆژە یاسایەكیان ئامادەكردووە، بەڵام كریس باباس، كە داڕێژەرەوی پڕۆژە یاسایەكەیە دەڵێت، "نابێت پێدانی ئەو فڕۆكانە بە توركیا ببێتە هۆى پێشیڵکردنى سەروەری یۆنان."

ئەمڕۆ سێشەممە (12/ی تەمووزی 2022) ماڵپەڕی (خەلیج جەدید) بڵاویكردەوە كریس باباس كە پڕۆژەكەی داڕشتۆتەوە، بە مەبەستی رێگری لە گواستنەوە یا فڕۆشتنی فڕۆكەی (ئێف 16) بۆ توركیا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە نابێت، "پێدانی فڕۆكەی (ئێف 16)  ببێتە پێشێلكردنی سەروەری یۆنان."

ئەوپێشنیارەی كریس وەك بەشێك لە پێشنیاری هەموواركردنەوەی یاسای رێگە پێدانی بەرگری نیشتمانی دێت،  كە پێویستە ساڵانە یاسای بەرگری نیشتیمانی درێژ بكرێتەوە. 

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بە كۆنگرێسی راگەیاندووە كە ئامادەن فڕۆكەی (ئێف 16) بە توركیا بفرۆشن و ئەوانەی تریش نوێ بكەنەوە.

لەكۆبوونەوەی لووتكەی ناتۆی ساڵی رابردوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا داوای پێدانی فڕۆكەی (ئێف 16)ی لە ئەمەریكا كرد، لە كۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ لە كۆبوونەوەی لووتكەی وڵاتانی ناتۆ لە مەدرید بایدن رەزامەندی لەسەر پێدانی فڕۆكەكان بۆ توركیا دەربڕیووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین