دژه تیرۆرى عێراق ژماره‌ى ئۆپراسیۆنه نهێنیه‌كانى ئاشكرا ده‌كات
نوچه‌نێت
ده‌زگاى دژه تیرۆرى عێراق ئاشكراى ده‌كات ئه‌مساڵ 154 ئۆپراسیۆنى دژى پاشماوه‌ى تیرۆریستانى داعش ئه‌نجام داوه و تا ئێستایش زیاتر له هه‌زار ئه‌ندامى ده‌زگاكه له شه‌ڕه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 10 ته‌مووزى 2022 ده‌زگاى دژه تیرۆر له راگه‌یێندراوێكدا كه به بۆنه‌ى رزگاركردنى شارى مووسڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاشكراى كردووه، ئه‌مساڵ 154 ئۆپراسیۆنى دژى پاشماوه‌ى تیرۆریستانى داعش ئەنجام داوە، دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كه ئه‌م جۆره ئۆپراسیۆنانه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت.
ده‌زگاى دژه تیرۆر باس له‌وه ده‌كات زۆربه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان به‌پێى زانیارى هه‌واڵگرى ئه‌نجام دراون، به تایبه‌تى له مووسڵ كه فه‌وجێكى تایبه‌ت به دژه تیرۆر له شاره‌كه دانراوه.
ئه‌م ده‌زگایه له ساڵى 2007 له عێراق دانراوه، له راگه‌یێندراوه‌كه‌ى دوێنێ باس له‌وه ده‌كات، تا ئێستا هه‌زار چه‌كدار و ئه‌ندامى ده‌زگاكه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر، شه‌هید كراون، ته‌نیا له پرۆسه‌ى ئازادكردنى مووسڵیش 100 كه‌سى ده‌زگاكه گیانیان له ده‌ستداوه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment