سەرەتاى هەفتەى داهاتوو حاجیانى کورد دەگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان
نوچەنێت:
کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکى مردن لە ناو حاجیانى هەرێمى کوردستان تۆمار نەکراوە و سەرەتاى هەفتەى داهاتووش پرۆسەى گەڕانەوەى حاجیان دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ شەممە (نۆى تەممووزى/2022) کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە کوردستان 24 ڕایگەیاند، بارودۆخى تەندروستى حاجیانى هەرێمى کوردستان زۆر باشە و تەنیا یەک حاجى بە هۆى جەڵتەى دڵەوە بۆ ماوەى یەک ڕۆژ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.
سەبارەت بە کاتى گەڕانەوەى حاجیانى ماڵى خوا بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان گووتیشى، وا بڕیارە ڕۆژى (14)ـى تەممووز پرۆسەى گەڕانەوەى حاجیانى ماڵى خوا بۆ عێراق و هەرێمى وردستان دەستپێبکات.
بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە جیهان، حکومەتى سعوودیە بۆ ماوەى دوو ساڵ، وەک بەشێک لە رێکارەکانى رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا، پرۆسەى حەجکردنى بۆ ماڵى خوا ڕاگرت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment