ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران پڕۆژه‌ى پێدانى مۆڵه‌تى خوێندنى په‌سند كرد کوردستانی

نوچه‌نێت

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران‌ به‌ڕێوه‌چوو، پرۆژه‌ى پێدانى موڵه‌تى خوێندن په‌سندكرا كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه‌ پێشنیار كرا بوو.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ى ئادار مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكایه‌تى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى كرد و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس له‌ چه‌ند بابه‌تێك كرا.

یه‌كێك له‌ باسه‌كان سه‌ردانه‌كه‌ى پاپا فڕانسیس بوو بۆ هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ گوتى، " ئەم سەردانە دووپاتیکردەوە کە هەرێمی کوردستان، مەڵبەندێکی گرنگیی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەیە لە ناوچەکەدا". دەستخۆشیشی لە  ڕێکخەران و دەزگا پەیوندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی هێزە ئەمنییەکان کرد، بۆ سەرخستنی سەردانەکە کە سەرکەوتووانە لە کەشێکی ئارامدا بەڕێوەچوو.

له‌بڕگه‌یه‌كى  ترى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دوا ڕەشنووسی پڕۆژەی پێدانی مۆڵەتی خوێندنی لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو. دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە و پێشنیارکردنی چەند تێبینی و هەموارکردنێک ، پڕۆژەکە پەسەند کرا.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین