حکومەتى هەرێم پشووى جەژنى پیرۆزى قوربانى ڕاگەیاند
نوچەنێت:
د. جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان پشووى جەژنى پیرۆزى قوربانى ڕاگەیاند و دەڵێت، " لە رێکەوتی 9ـی تەمووز، تاوەکو رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 14ـی تەمووزی 2022" لە سەرجەم فەرمانگەکانى حکومەت دەبێتە پشووى فەرمى.
ئەمڕۆ چوارشەممە (شەشى تەممووزى/2022) د. جوتیار عادل، وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە رۆژی شەممە رێکەوتی 9ـی تەمووز، تاوەکو رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 14ـی تەمووزی 2022، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت."
وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات ئەم پشووە تاقیکردنەوەکانى قوتابیانى قۆناغى دوازدەى ئامادەیى ناگرێتەوە و دەشڵێت، "جگە لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی وەزارەتی پەروەردە کە بەپێی خشتەی خۆیان دەبێت."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment