سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: کلیلى سەقامیگریى عێراق چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدایە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (پێنجى تەممووز/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له سیناتۆرى ناودارى ئه‌مه‌ریكى به‌ڕێز لینزى گرام و شاندێكى یاوه‌رى كرد، کە پێکهاتبوون له خاتوو ئالینا ڕۆمانۆوسكى باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عیراق و جه‌نه‌رال جۆن برێنان فه‌رمانده‌ى هێزى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى و ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتكار و پله‌دارانى سه‌ربازیى ئه‌مه‌ریكى.
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخى عیراق و پرۆسه‌ى سیاسیی وڵات، دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆر، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، دۆخى سووریا و پرسى كورد له‌و وڵاته، تاوتوێ كران."
هەروەها بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، "هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه كرده‌وه و كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى مه‌ترسیى تیرۆر و سه‌رهەڵدانه‌وه‌ى داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگیریی عیراق و سووریا و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسییه، پێویسته ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه پارێزراو بێت و هه‌مووان له‌م پێناوه‌دا هه‌وڵ و كۆششیان بخه‌نه گه‌ڕ."
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، "وێڕاى ده‌ربڕینى سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستان بۆ پشتگیرى و یارمه‌تیدانى ئه‌مه‌ریكا بۆ عیراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تیرۆردا، دووپاتى كرده‌وه كه كلیلى سه‌قامگیرى و چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى عیراق، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا یه به گفتوگۆ و به‌پێى ده‌ستوور."
ئەوەش هاتووە، "په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment