مەسرور بارزانى و جەنەراڵ كارل جەخت لە هەماهەنگى نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکەنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ جەنەراڵ كارل هاریس جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، جەخت لە برەودان بە هەماهەنگیی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقی دەکەنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (سێى تەممووز/2022) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەراڵ كارل هاریس جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.

نووسینگەى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا سەبارەت بە ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى مەسرور بارزانى و جەنەراڵ كارل هاریس دەڵێت، "دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕی تیرۆر و پێشهات و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی عێراق و سوریا تاووتوێکراوە و جەختیان لە گرنگیی برەودان بە هەماهەنگیی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقی کردووەتەوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان و سەقامگیربوونی دۆخی عێراق."

هەروەها لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکەی لەنێوان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا بوو."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین