كازمى : دواكه‌وتنى ساڵێکی بودجه‌ 10 ساڵ خزمه‌تگوزارییه‌كان دوا ده‌خات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

مسته‌فا كامى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق گله‌یى له‌ نه‌بوونى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2022 ده‌كات و ده‌ڵێ، "هه‌ر ساڵێك دواكه‌وتنى بودجه‌ ده‌بێته‌ هۆى دواخستنى پێنج تا 10 ساڵى خزمه‌تگوزارییه‌كان".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ سێى ته‌مووزى 2022 مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ میانه‌ى كردنه‌وه‌ى وێستگه‌یه‌كى كاره‌با له‌ شارى میسانى باشوورى عێراق، له‌ وته‌یه‌كدا ره‌خنه‌ى له‌ دواكه‌وتنى بودجه‌ى گشتى عێراق گرت و گوتى، "خه‌ڵك چاوه‌ڕوانى له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ن خزمه‌تگوزارى و هه‌لى كاركردنیان پێشكه‌ش بكات، ماقووڵ نییه‌ حكومه‌ت ده‌سته‌وه‌ستان بێت و كار رانه‌په‌ڕێنێ، به‌ هۆى نه‌بوونى بودجه‌ و پێكنه‌هێنانى حكومه‌ت".

له‌ به‌شێكى ترى وته‌كه‌ى كازمى باس له‌ حكومه‌تى خۆى ده‌كات و ده‌ڵێ، "ده‌زانن ئه‌و حكومه‌ته‌ له‌ دوو ساڵى ته‌مه‌نى به‌ چ بارودۆخێكى سه‌خت تێپه‌ڕیوه‌، له‌ ساڵى 2020 بودجه‌ى نه‌بوو، ساڵى دواتر 2021 بودجه‌ى هه‌بوو، له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا 2022 بودجه‌ى نییه‌، چۆن ده‌كرێت حكومه‌ت كار بكات و باشترین پێشكه‌ش بكات بێ بودجه‌؟ هه‌ر ساڵێك له‌ دواكه‌وتنى بودجه‌ ده‌بێته‌ هۆى دواكه‌وتنى پێنج تا 10 ساڵى خزمه‌تگوزارییه‌كان".

هه‌ر چه‌نده‌ له‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى 2021 هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجام درا، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تى نوێ پێكنه‌هاتووه‌، بۆیه‌ حكومه‌ت بێ بودجه‌ى گشتى ماوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ حكومه‌تى كازمى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ره‌ به‌ پێى یاسا ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى نییه‌ بودجه‌ ئاماده‌ بكات و ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین