بە هۆى تەقینەوەک لە سلێمانى پێنج کەس بریندار بوون کوردستانی

نوچەنێت:

بەهۆی تەقینەوەی غازەوە لە کافتریایەک لە پارێزگاى سلێمانى، چەندین کەس بریندار دەبن، بەرگریى شارستانیی سلێمانی دەڵێت، دۆخى تەندروستى هەر بریندارەکان جێگیرە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە (سێى تەممووز/2022) تەقینەوەیەک لە کافتریاى کەستانە لە سلێمانى ڕوویدا، کە بە هۆى بتڵى غازەوە بووە، رێکان جەمال، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، لەسەر تەقینەوەکە بە رووداوى ڕاگەیاند، پێنج کەس بریندار بوونە کە سێ کەسیان کارمەندی بەرگریی شارستانی و دوو کەسەکەی دیکەش کارمەندی کافتریاکەن.

شوێنى ئەو کافتریایەى بتڵە غازەکەى لێتەقیتەوە، دەکەوێتە شەقامى سالم، لە کاتى هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکە، سێ کارمەندى بەرگریى شارستانى بریندار بوونە.

سەبارەت بە دۆخى تەندروستى بریندارەکان، رێکان جەمال گووتیشى، بریندارەکان لە نەخۆشخانە لە ژێرچاودیریى پزیشکدان، بەڵام تەندروستییان جێگیرە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، ماوەیەک لەمەوبەر هەر لە سلێمانى بە هۆى تەقینى تانکى غاز لە کافتریایەک، چەند کەس بریندار بوون، لە نێویاندا ژن و منداڵیش هەبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین