ليندسى گرهام: پشتیوانى لە پێدانى فڕۆكەى (ئێف 16) بە تورکیا دەکەم تورکیە

نوچەنێت:

ليندسى گرهام، سيناتۆرى كۆمارييەكان رايگەياند، "پاڵپشتى پێدانى فڕۆكەى (ئێف 16)ى ئەمەريكى دەكەم بە توركيا، چونكە لە بەرژەوەندى هەردوو وڵاتە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (30/ حوزەيران 2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە ليندسى گرهام لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تويتەر نووسيويەتى، "پاڵپشتى بڕيارى جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەركيا بۆ فرۆشتنى فڕۆكەى  (ئێف 16) بە توركيا دەكەم، لەبەر ئەوەى توركيا هاوپەيمانێكى گرنگمانە لە ناتۆ."

گرهام لە بەشێكى ترى نووسينەكەى ئاماژە بەوە دەكات، "هەرچەندە لەگەڵ ئەنقەرە لە تێڕوانينمان ناكۆكين، بەڵام توركيا هاوپەيمانێكى گرنگى ناتۆيە."

ئەو سيناتۆرە ئەمەريكيە پێى وايە پێدانى ئەو فڕۆكانە خزمەت بە بەرژەوەندى ئاسايشى نەتەوەيى توركيا دەكات، جەختيش لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "نوێكردنەوەى هێزە ئاسمانييەكانى توركيا لە بەرژەوەندى ئەمەريكا و توركيا و ئاسايشى ناوچەكەيە."

لەلايەكى ترەوە رۆژى چوارشەممە سيليست ئەندەر، راوێژكارى بەرپرس لە كاروبارى ئاسايشى نێودەوڵەتى لە وەزارەتى بەرگرى ئەمەريكا رايگەياند، "ئەمەريكا پاڵپشتى پلانى نوێكردنەوەى فڕۆكەى (ئێف 16) بۆ توركيا دەكات."

لە مانگى ئازارى ساڵى رابردوو توركيا داواى لە ئەمەريكا كرد (40) فڕۆكەى (ئێف 16)ى پێبفرۆشێت، (80) فڕۆكەشى بۆ نوێ بكاتەوە، ئەو بڕيارە پێويستى بەڕەزامەندى كۆنگرێسى ئەمەريكا هەيە، ليندسى گرهام، يەكێك بوو لەو سيناتۆرانەى بە توندى دژايەتى توركياى دەكرد، مەترسى ئەوەى لێدەكرا رێگە لەو بڕيارەى كۆنگرێس بگرێت، چونكە لە کاتى ئۆپراسيۆنى توركيا لە ساڵى (2020) بۆ سەر رۆژئاواى كوردستان، دژى توركيا وەستایەوە و پاڵپشتى رۆژئاواى كوردستانى دەكرد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین