دوو بڕیار لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو و توێژێنەوەى زانستییەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى خوێندنى و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان، لە دواى کوژرانى دوو مامۆستاکەى زانکۆى سەلاحەدین، دوو بڕیار دەردەکات و یەکێک لە بڕیارەکان، "داگرتنى ئاڵاى وەزارەتەکەمان و زانکۆکان و دامەزراوەکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ ماوەى سێ ڕۆژ."

ئەمڕۆ سێشەممە (28/حوزەیران/2022) وەزارەتى خوێندنى و توێژینەوەى زانستى ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "بۆ ڕێزگرتن لە گیانى پاکى هەردوو مامۆستاى بە غەدر شەهیدکراو (د. کاوان ئیسماعیل) ڕاگرى کۆلێژى یاسا لە زانکۆى سەڵاحەدین و (د. ئیدریس حەمەخان) مامۆستا لە کۆلێژى ئەندازیارى زانکۆى سەڵاحەدین، سەرجەم زانکۆ و دامەزرواوە زانستییەکانى سەر بە وەزارەتەکەمان" ڕادەسپێرین بە:

١- داگرتنى ئاڵاى وەزارەتەکەمان و زانکۆکان و دامەزراوەکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ ماوەى سێ ڕۆژ.

٢- ڕاگرتنى سەرجەم چالاکییە زانستییەکان و مەراسیم و بۆنە و ئاهەنگەکانى دەرچون لەسەرجەم زانکۆکان بۆ ماوەى سێ ڕۆژ.

جێگەى ئاماژەپێدانە، ئەمڕۆ بەیانى تاوانبارێک، بە دەمانچە هێرشیکردەسەر د. کاوان ئیسماعیل، راگرى کۆلێژى یاسا و د. ئیدریس عزەت حەمەخان، مامۆستاى زانکۆى تەلارسازیى زانکۆى سەلاحەدین، بە هۆى سەختى برینەکەنیان گیانیان لەدەستدا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین