وەزارەتى خوێندنى باڵا لەسەر رووداوەکەى زانکۆى سەلاحەدین: هەموو ڕێکارێکى یاسایی دەگرینەبەر کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕاگەیێندراوێکدا، بە توندى ئیدانەى کوشتنى راگرى کۆلێژى زانکۆى یاساى زانکۆى سەلاحەدین و مامۆستایەکى دیکەى کۆلێژى ئەندازیارى دەکات و دەشڵێت، "لەپێناو سەروەرى یاساو پاراستنى حەرەمى زانکۆکان هەمو ڕێکارێکى یاسایی دەگرینە بەر."

ئەمڕۆ سێشەممە (28/حوزەیران/2022) وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەر ڕووداوى کوشتنى دوو مامۆستاى زانکۆ و بریندارکردنى کارمەندێک دەڵێت، "لە ڕوداوێکى نەخوازراودا، لە کۆلێژى یاساى زانکۆى سەڵاحەدین، یەکێک لە قوتابیەکانى بەشى یاسا بە چەک هێرش دەکاتە سەر حەرەمى زانکۆ و بەداخەوە لە ئەنجامدا (د. کاوان ئیسماعیل) ڕاگرى کۆلێژى یاساى زانکۆى سەڵاحەدین و (د. ئیدریس حەمەخان) مامۆستاى کۆلێژى ئەندازیارى زانکۆى سەڵاحەدین شەهید دەبن و یەکێک لە کارمەندەکانیش بریندار دەکات."

وەزارەتى خوێندنى باڵا لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، "وەزارەتەکەمان لە کاتێکدا بە بەتوندى ئیدانەى ئەم جۆرە دەست درێژیانە دەکات، لەپێناو سەروەرى یاساو پاراستنى حەرەمى زانکۆکان هەمو ڕێکارێکى یاسایی دەگرینە بەر."

 

دەقى ڕاگەیێندراوى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى:

بەداخ و نیگەرانیەکی زۆرەوە سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سێشەمە ڕێکەوتى (2022/6/28) لە ڕوداوێکى نەخوازراو و چاوەڕوان نەکراودا، لە کۆلێژى یاساى زانکۆى سەڵاحەدین – هەولێر، یەکێک لە قوتابیەکانى بەشى یاسا بە چەک هێرش دەکاتە سەر حەرەمى زانکۆ و بەداخەوە لە ئەنجامدا (د. کاوان ئیسماعیل) ڕاگرى کۆلێژى یاساى زانکۆى سەڵاحەدین و (د. ئیدریس حەمەخان) مامۆستاى کۆلێژى ئەندازیارى زانکۆى سەڵاحەدین شەهید دەبن و یەکێک لە کارمەندەکانیش بریندار دەکات.

بۆ ئەم ڕوداوە دڵتەزێنە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پرسەو سەرەخۆشى ئاراستەى کەسوکارو خانەوادەى مامۆستایانى شەهید دەکات و هیواى چاکبونەوەى خێراش بۆ بریندارەکە دەخوازێت.

وەزارەتەکەمان لە کاتێکدا بە بەتوندى ئیدانەى ئەم جۆرە دەست درێژیانە دەکات، لەپێناو سەروەرى یاساو پاراستنى حەرەمى زانکۆکان هەمو ڕێکارێکى یاسایی دەگرینە بەر، هیواشمان وایە هەمو مامۆستایان و خوێندکاران و کۆمیونیتى ئەکادیمى زانکۆکان پێکەوە هەماهەنگ بن بۆ ئەوەى بەرپرس بین و نەهێڵین ئەم دیارەدە دزێوانە بپەڕنەوە ناو حەرەمى زانکۆکانمان و پەرەبسێنێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

28/حوزەیرانى/2022

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین