عه‌ره‌بى جه‌دید: گرووپه‌كانى سه‌ربه‌ ئێران له‌ پشت هێرشه‌كانى سه‌ر كۆرمۆرن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ئه‌مڕۆ له‌ راپۆرتێكدا به‌ پشتبه‌ستن به‌و زانیارییانه‌ى له‌ به‌رپرسانى ئه‌منى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى كه‌وتوون ده‌ڵێ، “هه‌ر دوو گرووپى میلیشیایى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق و كه‌تائیبى حزبوڵا له‌پشت هێرشه‌كانى سه‌ر كێڵگه‌ى كۆرمۆرن كه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجام دران”.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27 حوزه‌یرانى 2022 رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له‌ راپۆرتێكدا قسه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌منى هه‌رێمى كوردستان كردووه‌، ئه‌وانیش ده‌ڵێن ئه‌و مووشه‌كانه‌ى كه‌ به‌ سێ جار ئاراسته‌ى كێڵگه‌ى كۆرمۆرى گازى له‌ ناحیه‌ى قادركه‌رم كراون، له‌ ناوچه‌یه‌كى خورماتوو ده‌هاوێژرێن، كه‌ ته‌نیا دوو هێزی میلیشیاى حزبوڵا و عه‌سائیبى لێیه‌. 

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌و شوێنه‌ 25 كیلۆمه‌تر له‌ كێڵگه‌كه‌ دووره‌، جگه‌ له‌و دوو میلیشیایه‌ هێزێكى ترى لۆكاڵى له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌. دووپاتى ئه‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ جۆرى مووشه‌كه‌كان و شێوازى هێرشكردنه‌كه‌ هه‌ر وه‌ك شێوازه‌كانى پێشوون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، بۆ پاراستنى كێڵگه‌كه‌ هێزێكى پێشمه‌رگه‌ و دژەتیرۆر "سلێمانى" ره‌وانه‌ى ناوچه‌ى كێڵگه‌كه‌ كراون. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ به‌ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ، "ئه‌و میلیشیانه‌ى كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر خورماتوو گرتووه‌، ئه‌وان به‌رپرسن له‌و هێرشانه‌، یانیش به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ له‌ژێره‌وه‌ ده‌ستیان له‌ جێبه‌جێكردنى هه‌یه‌".

رۆژانى چوارشه‌ممه‌ و هه‌ینى و شه‌ممه‌ى رابردوو، له‌ سێ هێرشى جیا شه‌ش مووشه‌ك ئاراسته‌ى كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆر كرا له‌ ناحیه‌ى قادركه‌رمى سه‌ربه‌ چه‌مچه‌ماڵ. له‌ هێرشه‌كان هیچ زیانێكى گیانى نه‌بوو. كۆمپانیاى دانه‌گازى ئیماراتى له‌و كێڵگه‌یه‌ كار ده‌كات، كه‌ به‌ گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ى گاز  له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان داده‌نرێت به‌ نزیكه‌ى هه‌شت ترلیۆن پێ سێجا گازى سروشتى تێدایه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین