هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت لە هەرێمی كوردستان ڕادەگیرێت کوردستانی

نوچەنێت:

هێڵەکانى ئینتەرنێت لە کاتى دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکانى قۆناغى (12)ـى ئامادەیى ڕادەگیرێت و حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا لەبارەى ئەم بڕیارەوە دەڵێت، "لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە"یە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (26/حوزەیران/2022) حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "لەژێر چاودێریی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە، بە مەبەستی ڕێگریكردن لە دیاردەی (گزی) یاخود (غش) كردن لەكاتی بەڕێوەچوونی ئەزموونەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە هەماهەنگی كۆمپانیاكانی بواری ئینتەرنێت لە (27)ی ئەم مانگەوە لە كاتژمێر(6:30) خوله‌ك تاوەكو (10:30)ی بەیانی  سەرجەم هێڵەكانی ئینتەرنێت لە كوردستان ڕادەگرێت."

حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەشێکى ڕاگەیێندراوەکەیدا هۆکارى ڕاگرتنى هێڵەکانى ئینتەرنێت دەخاتەڕوو و دەڵێت، "بەهۆی ئەوەی لە كاتی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی  پاڵپشتی سەرەكی بۆ ئەنجامدانی غەشكردن هێڵەكانی ئینتەرنێتە، بۆیە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ڕێگریكردن لەدیاردەكە."

ئەوەش هاتووە، "ئەم هەنگاوە ساڵانە بە هەماهەنگی لایەنەكانی پەیوەندیدار لە حكومەت و كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت ئەنجام دەدرێت."

جێگەى ئاماژەپێدانە، ماوەى چەند ساڵێکە لە کاتى بەڕێوەچوونى تاقیکردنەوەکانى قۆناغى (12)ـى ئامادەیى، هێڵەکەکانى ئینتەرنێت بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک ڕادەگیرێ، ئەمەیش ناڕەزایى کۆمپانیا بارزگانییەکان و هاووڵاتیانى لێدەکەوێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین