په‌رله‌مانتارێك: پارتى نه‌ بایكۆت ده‌كات و نه‌ ده‌كشێته‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

شه‌ریف سلێمان په‌رله‌مانتارى پارتى له‌ عێراق له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ حزبه‌كه‌ى بایكۆتى پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت بكات و ده‌ڵێ، "ئێمه‌ خاوه‌ن دۆزێكین بۆیه‌ پارتى بایكۆت ناكات و ناكشێته‌وه‌".

شه‌ریف سلێمان په‌رله‌مانتارى پارتى له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه‌ شه‌وى رابردوو 24 حوزه‌یرانى 2022 له‌ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێ، "پارتى بایكۆت ناكات و له‌ پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت ناكشێته‌وه‌، ئه‌و خاون دۆزێكه‌ و په‌یوه‌ندى به‌ مافه‌كان هه‌یه‌ كه‌ هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕوانیان ده‌كه‌ن".

له‌ به‌شێكى تریش ره‌تیده‌كاته‌وه‌ تا ئێستا لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ناوێكیان بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى داهاتوو پێشنیار كردبێت. 

پارتى دیموكراتى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق بوو، دواى هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى سوننه‌ و ره‌وتى سه‌در هاوپه‌یمانى رزگاركردنى نیشتیمانیان پێكهێنا، به‌ڵام له‌ 12ى ئه‌م مانگه‌ ره‌وتى سه‌در له‌ پرۆسه‌ى سیاسى كشایه‌وه‌. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین