موقته‌دا سه‌در : كشانه‌وه‌مان به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌ى ئێران نه‌بووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كشانه‌وه‌ى ره‌وته‌كه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ ئێرانه‌وه‌ هه‌بێت، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ لایه‌نه‌كانى سه‌ربه‌ ئێران ده‌ڵێ، "ئه‌وان پێشێلكاريی ده‌كه‌ن".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22 حوزه‌یرانى 2022 موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا باس له‌ كشانه‌وه‌ى ره‌وته‌كه‌ى لە په‌رله‌مان و پرۆسه‌ى سیاسى ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌مجاره‌ كۆمارى ئیسلامى ئێران هیچ فشارێكى نه‌خستووه‌ته‌ سه‌ر هیچ لایه‌نێكى شیعه‌، ئه‌وه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ كشانه‌وه‌مان به‌ هۆى هه‌ڕه‌شه‌ى ئێران بووه‌، ئه‌مه‌ درۆیه‌ و دروست نییه‌".

دواتر سه‌در باس له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى سه‌ربه‌ ئێران ده‌كات و ده‌ڵێ، "به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن كه‌ به‌ باڵى ئێران ناودەبرێن پێشێلكاریى سیاسى دژى دادوه‌رى عێراق ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ به‌رژوه‌ندى خۆیان ناچاریان بكه‌ن، هه‌روه‌ها فشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى تر جا سه‌ربه‌خۆكان بن یانیش غه‌یره‌ شیعه‌كان، به‌ تایبه‌تى كه‌ ده‌زانرێت سبه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مانه‌".

له‌ بڕگه‌ى كۆتایى په‌یامه‌كه‌ى سه‌در جارێكى تر باس له‌ هۆكارى كشانه‌وه‌كه‌ى ده‌كات و ده‌ڵێ، "بۆیه‌ كشامه‌وه‌ تا به‌شدار نه‌بم له‌ له‌ناوبردنى ئەوەی لە عێراق ماوەتەوە". دواتریش داوا له‌ لایه‌نه‌كان ده‌كات بوێرییان هه‌بێت بۆ چاكسازى و رزگاركردنى نیشتیمان.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین